(ABNA24.com) وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلان و بایکۆتەکانی ئەمریکا بە تایبەت بایکۆتی نەوت دژی ئێران گوتی : دواڕۆژ بەرەو باشتربوونی رەوشی نەوتیی ئێرانە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بیژەن نامدار زەنگەنە رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوون لە بەرنامەی وتووێژی تایبەتی کەناڵی دووی تەلەفزیۆن بە ئاماژە بەوەی کە بۆپێشگری لە کەڵکاژۆی ئەمریکیەکان ، ناکرێ زانیاری نەوتی ئاشکرا بکەین ، جەختی کردەوە هیوادارە بە هەناردەی نەوت لە داهاتوودا .
زەنگەنە لە وڵامی بانگەشەی وەزیری نەوتی سعودی لەمەڕ ئەوەی کە ئێران ئاسایشی وزەی جیهان دەخاتە مەترسیی وتی : ئێران گەورەترین دەستەبەرکەری سەقام و ئاسایشی وزە لە ناوچەکەدایە و گەورەترین لایەنێک کە خەریکی تێکدانی سەقامی وزە لە جیهاندایە ، ئەمریکایە .
وەزیری نەوتی ئێران لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتبەرە ئێرانیەکەش لە جەبەل تاریق لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە وتی ، وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە هێز و دەسەڵات پێوشوێنی ئەم پرسە دەگرێ و هیوادارە بە ئەنجام بگات .
/129