١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢٧
ڕاوێژکاری باڵای مەکرۆن سەردانی ئێران دەکات

راوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە مەبەستی کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە مەسەلەی ئەتۆمیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی تاران دەکات.

(ABNA24.com) راوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە مەبەستی کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە مەسەلەی ئەتۆمیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی تاران دەکات.

هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا: راوێژکاری باڵای "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کاروباری دیپلۆماتیک ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی ئێران دەکات تا هەوڵ بدات بۆ کەم کردنەوەی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر پرسی ئەتۆمی.

نووسینگەی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایش لە وتوێژی تەلەفوونی لەگەڵ مەکرۆن، کردەوەکانی ئەمدواییەی ئێرانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێنایە ئەژمار و داوای لە یەکیتیی ئەورووپا کرد ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەجێ بێنێ. سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد راگرتنی هەر هەموو بایکۆتەکان دەتوانێ خاڵە دەسپێکێک بێ بۆ جوڵەیەک لە نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥.

ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە وەڵام بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران) و بەڵێنشکێنییەکانی لایەنە ئەورووپاییەکان لە هەمبەر ئەو ڕێککەوتنەدا، بەشێک لە سانتریفیوژەکانی خۆی چالاک دەکاتەوە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزتر دەکات.



/129