(ABNA24.com) ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جارێکی دیکە لە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانە و هەڵوێستی شەڕخوازانەی دژە ئێرانی خوازیاری گوشار خستنە سەر ئێران بۆ دەس هەڵگرتن لە چالاکی ناڤۆکیانە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ،جان بوڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی لە توئتێکدا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەکان و هەڵوێستەکانی شەڕ خوازانەی خۆی دژی ئێران نووسی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی دانیشتنێک بۆ لێکدانەوەی چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران بەڕێوە دەبات . جەکی وڵکات " نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی نوێنەتەوەیی وزەی ناڤۆکی خوازیاری بەڕێوە بردنی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس بۆ لێکدانەوەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بوو . کاربەدەستانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا لە کاردانەوە بە زیاد بوونی ڕادەی پاشەکەوتی ئورانیومی پیتێندراوی ئێران لە وتەگەلێکی بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان و ناوەڕۆکی بەرجام ڕایانگەیاندووە ئێران لە هیچ ئاستێکدا نابێ پیتاندنی یورانیومی هەبێت . ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی چوارشەمە دەی ژوئییە بە پێی داخوازی ئەمریکا دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە ئێران پێک دێنێت . بە دوای توندتر بوونەوەی هەڵوێستی دژە ئێرانی دەوڵەتی ئەمریکا و کەمتەرخەمی ئوروپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی بەرجامی ئەوان دەوڵەتی ئێران هەشتەمی مانگی مای 2019 لە یەکساڵانی چوونەدەری ئەریکا لە بەرجام لە هەنگاوی یەکەمدا دوو بەڵێنی بەرجامیی خۆی ( فرۆشی یورانیوم و فرۆشی ئاوی قورسی ڕاگرت و هاوکات 60 ڕۆژ دەرفەتی بە ئوروپاییەکان دا تا بە ڵێنەکانی خۆیان لە بەرجام جێ بە جێ بکەن .
/129
٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:١٨
News ID: 958502
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جارێکی دیکە لە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانە و هەڵوێستی شەڕخوازانەی دژە ئێرانی خوازیاری گوشار خستنە سەر ئێران بۆ دەس هەڵگرتن لە چالاکی ناڤۆکیانە بوو .