٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
وشداری ئەندامی کونگرەی ئەمریکا : ئەگەر بێتوو شەڕ لە گەڵ ئێران ڕوو بدات ، شەڕی ئێراق سەفەری گەشتیاری دەبێت

ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا و بەربژێری هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 وتی : شەڕی ئەگەری لە گەڵ ئێران بیرەوەری شەڕی ئێراق دەکات بە سەفەرێکی گەشتیاری .

(ABNA24.com) ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا و بەربژێری هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 وتی : شەڕی ئەگەری لە گەڵ ئێران بیرەوەری شەڕی ئێراق دەکات بە سەفەرێکی گەشتیاری .

تولسی گابارد  یەکێک لە بەربژارانی  پارتی دیموکرات  بۆ خۆلی  سەرەتایی  هەڵبژرادنەکانی  سەرۆک کۆماریەتی  ساڵی 2020ی ئەمریکا ، لە وتووێژ  لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی  فاکس نیوز  وتیشی :  کاربەدەستانی  کوشکی سپی  ئێمە نزیکتر دەکەنەوە بە شەڕ لە گەڵ  ئێران ، شەڕێک  کە لە چاو شەڕی ئێراق زۆر کاولکارتر دەبێت .

گابارد  وێڕای ئاماژە بەوەی کە  لە ساڵی  2005  لە بەشی  پیزیشکی ئەرتەشی ئەمریکا  لە ئێراق  ئامادە بووە  درێژەی  دا  : ئەو  شەڕە  بۆ ئێراقیەکان و ئەمریکیاییەکان  قوربانی زۆری   بووە و منیش  هەموو  ڕۆژێک   ڕووبەڕووی  بەرجی   سامناکی  مرویی بوو  ەبڵام  شەڕەی  ئەگەری  لە گەڵ  ئێران ئەو شەڕە  وەکوو  سەفەری  گەشتیاری  دەبێت . گابارد لە درێژە دا  وتیشی  : چوونەدەر  لە ڕێککەوتنی  ناڤۆکی بەرجام  پەرە سەندنی   بایکوتگەلی زاڵمانە  ، ناساندنی  بەشێک  لە هێزی  سەربازی  ئێران  وەک  ڕێکخراوی  تڕوڕیستی  و ناردنی  هێزی زۆرتر  بۆ ناوچە  کردەوەگەلێکە  کە دەوڵەتی هەنووکەیی ئەمریکا  لە پێناو  توند بوونەوەی  بارگرژی  لە گەڵ ئێران  ئەنجامی داوە .

گابارد  وتیشی : تازە پارێزەرانی کوشکی سپی  عەرەبستان  و نتانیاهو  هەلێکیان  ڕەخساندووە  تا بۆ تڕەمپ  زۆر  سەخت بێت کە  بەر بگرێت بە شەڕ  لە گەڵ  ئێران .  ئەو بەربژارەی سەرەتایی  سەرۆک کۆماریەتی  ئەمریکا  جەختی کرد   واشنگتون  دەبێ لە  پلەی یەکەمدا  بەرژەوەندی  خەڵکی  ئەمریکا  لەبەرچاو بگرێت  لە شەڕ لە گەڵ  ئێران خۆ ببوێرێ و  بگەڕێتەوە بۆ  ڕێککەوتنی ناڤۆکی . گابارد  لە یەکەم خولی مونازرەی  هەڵبژاردنی  بەربژارانی  دیموکراتیش  جەختی کردووە  لە سەر  پێوویستی  بەرگرتن بە  شەڕ  لە گەڵ  ئێران.



/129