(ABNA24.com) سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە دیداری شاندێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا لە بەغدا، خوازیاری داکۆکیی نێودەوڵەتیی بەربڵاو لە ئێراق پاش شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "عادڵ عەبدولمەهدی" لەو دیدارەدا وتی: بە سەرنج دانی ئەو قەیرانە قووڵ و کێشە گەورەانەی کە ئێراق بەرەوڕوویان بۆتەوە، داکۆکی نێودەوڵەتی لەم وڵاتە بۆ بنیانانەوەی ناوچە ئازاد کراو و زەبروێکەوتووەکان دەبێ لە ئاستێکی بەرز و بەربڵاودا بێ.
"منصور العتیبی" نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش کە ئێستاکە سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە لەو دیدارەدا وتی: ئەنجومەنی ئاسایش داکۆکی دەکات لە هەوڵەکانی بەغدا بۆ بنیاتنانەوە و هەڵگرتنی هەنگاو لە لایەن دەوڵەتی ئێراقەوە لە پێناو بەدیهێنانی چاکسازی لەم وڵاتەدا.
شاندی فەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بە بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی ئێراق سەردانی بەغدای کردووە بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوە و وتووێژی هەبێ.
ئەندامانی ئەم شاندە لە سەفەری یەک ڕۆژەیاندا بۆ بەغدا، لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆمار، "محەممەد حەلبوسی" سەرۆک پەرلەمان و چەن کەسایەتیی سیاسیی ئێراقیش دیداریان کردبوو.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٨
News ID: 957323
سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە دیداری شاندێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا لە بەغدا، خوازیاری داکۆکیی نێودەوڵەتیی بەربڵاو لە ئێراق پاش شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوو.