(ABNA24.com) رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ڕایگەیاند: لەماوەی یەک حەوتە هەتا دە ڕۆژ، یەکەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ دەگاتە تورکیا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی دیوار؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ ی ڕووسی ڕایگەیاند، ڕووسەکان لەمەڕ ڕاهێنانی پێویست سەبارەت بە ئێس-٤٠٠ ـەکان هەنگاوی جیددیان هەڵگرتووە.
کەسانێک کە بەشداری ئەو مەشق و ڕاهێنانانە بوون، خۆیان ڕاهێنەری سەربازین. واتە دوای ئەوەی گەڕانەوە لەتورکیا فێری کەسانی دیکە دەکەن چلۆن بەو سیستمانە کاربکەن. ئێمە لەماوەی یەک حەوتە هەتا دە ڕۆژ یەکەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ دەگاتە تورکیا. ئەوەمان بەئاشکرا بەئاگاداریی ترامپ ڕاگەیاند. پوتینیش ڕایگەیاند.
ناوبراو هەروەها لەبارەی فڕۆکەی ئێف-٣٥یش وتی: ئێمە تائێستا یەک ملیاردو ٤٠٠ملوێن دۆلارمان بۆ بەرهەم هێنان و کڕینی ئەو فڕۆکانە خەرج کردووە. پارەکەی بەشێوەی ڕێک وپێک دەدرێ. بۆ وێنە حەوتەی رابردوو پەنجا ملوێن دۆلاری دیکە درا. پێمان قەبووڵ ناکرێ تەگەرە بخرێتەبەردەم ڕەوتی ڕادەست کرانی فڕۆکە جەنگییەکانمان چونکە ئێمە وەک وڵاتێکی هاوپەیمانی ستراتژیک پارەکەمان بەشێوەی ڕێک و پێک داوە.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٨
News ID: 957322
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ڕایگەیاند: لەماوەی یەک حەوتە هەتا دە ڕۆژ، یەکەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ دەگاتە تورکیا.