٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٣
وردەزانیاریی هاوپێوەند بە دانیشتنی دوو رۆژەی ناتۆ لە بروکسل

وەزیرانی بەرەڤانیی ناتۆ لە دانیشتنی دوو رۆژە لە بروکسل پرس و بابەتی وەک پێشێلکرانی پەیمانی قەدەگەی مووشەکی ناڤۆکیی نێوانبڕ(ئای ئێن ئێف) لەلایەن ڕووسیاو ئەمریکا، دۆخی بەرگریی و پێش پێگرانەی ناتۆ، تەکنۆلۆژیا نوێکان و فەرمانبەرێتی ئەو هاوپەیمانییە لە ئەفغانستانیان تاووتوێ کرد.

(ABNA24.com) وەزیرانی بەرەڤانیی ناتۆ لە دانیشتنی دوو رۆژە لە بروکسل پرس و بابەتی وەک پێشێلکرانی پەیمانی قەدەگەی مووشەکی ناڤۆکیی نێوانبڕ(ئای ئێن ئێف) لەلایەن ڕووسیاو ئەمریکا، دۆخی بەرگریی و پێش پێگرانەی ناتۆ، تەکنۆلۆژیا نوێکان و فەرمانبەرێتی ئەو هاوپەیمانییە لە ئەفغانستانیان تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ وەزیرانی بەرەڤانیی ناتۆ لەدانیشتنەکەیان لە بروکسل جگە لە تاووتوێی پەیمانی قەدەغەی مووشەکە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان و ڕەچاوکرانی ڕەوتی پێش پێ گرتنی ناتۆ و فەرمانبەرێتی ناتۆ لە ئەفغانستان، سیاسەتێکی فەزایی گشتیی نوێیان پشت ڕاست کردەوە کە ڕەوتی ناتۆ لەمەڕ هەوڵ و بەرنامە فەزاییەکان دیاری دەکاو هەروەها هەل و دەرفەت و ئەو ئاستەنگانەی لەوبارەوە لەبەردەم ناتۆدان، شی و هیدایەت دەکا.

"یێنس ستولتنبرگ" سکرتێری گشتیی ناتۆ لەدانیشتنی بروکسل وتی: ئێمە دەتوانین لەو دانیشتنەدا لە بەشی هاوبەش کردنی زانیاریەکان، پەرەی هاوکاریەکان و دەستەبەریی سەرکەوتووانەی هەڵمەت وفەرمانبەرێتیەکانمان  دەورێکی گرینگ بگێڕین و داکۆکی پێویستی ئەندامانیش ڕابکێشین.

وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەچوارچێوەی دۆخی بەرگریی و پێش پێگرانەی ناتۆ بەنیازن هەتا ساڵی٢٠٢٠ی زایینی سی کەشتیی جەنگی، سی گوردانی زەمینی، سی سکادرانی ئاسمانی دروست بکەن کە دەتوانن لەماوەی سی رۆژدا ئامادە بن.

ئەفغانستانیش یەک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لەبروکسل بوو.

ستولتنبرگ وتی: لە ڕەوتی دانیشتنی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لەرۆژی پێنج شەممە هاوپەیمانان لەبارەی گۆڕانکارییەکان لەئەفغانستانیش وتووێژیان کرد.

ناوبراو وتی: ناتۆ درێژە دەدا بە دابین کردنی داکۆکیی دراڤی لە هێزە ئاسایشیەکانی ئەفغانستانی هەتا ساڵی٢٠٢٤ی زایینی. هێزەکانی ناتۆ تائەو کاتەی پێویست بکا بۆ پاراستنی ئەفغانستان لەهەمبەر گۆڕانی دووبارەی وەک پەناگایەکی هێمن بۆ ترۆریستانی نێودەوڵەتی لەئەفغانستان ئامادە دەبن.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی: لەکاتێکدا کە هەروا ئەفغانستان بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی جیاجیایە بەڵام ئێمە ئێستا هەلێکی تایبەتی ئاشتیمان لەبەردەم دایە.

وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەمەڕ ئیدیعای پێشێلکرانی پەیمانی "ئای ئێن ئیف" لەلایەن ڕووسیا، هاوپەیمانان جارێکی دیکە داوایان لە مۆسکۆ کرد بەتەواوەتی وبەشێوەیەکی قەبووڵکراو پەیڕەویی لەو پەیمانە بکا.

وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئەگەر ڕووسیا پەیڕەویی لەو پەیمانە نەکا هاوپەیمانیی ناتۆ وەڵام دەداتەوە.

وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لەحاڵێکدا ڕووسیا بە پێشێلکردنی پەیمانی ئای ئێن ئێف تاوانبار دەکەن کە ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵی ڕابردوو لەو پەیمانە سەربازییە هاتەدەر و مۆسکۆ چەندین جار ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە بەزاندنی ئەو پەیمانە.



/129