٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٠
بانگەشەی دووبارەی پۆمپئۆ : ئامادەی دانوستانی بێ شەرتومەرج لە گەڵ ئێرانین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە دیسان بانگەشەی کرد واشنگتۆن ئامادەیە بێ شەرتومەرج لە گەڵ ئێراندا دانوستان بکات .

(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە دیسان بانگەشەی کرد واشنگتۆن ئامادەیە بێ شەرتومەرج لە گەڵ ئێراندا دانوستان بکات .

بە پێی راپۆرتی پارس تودەی ، مایک پۆمپئۆ بەر لە سەرانەکەی بۆ سعودی و ئیمارات لە فڕۆکەخانەدا گوتی : ئێمە ئامادەی دانوستانی بێ شەرتومەرج لە گەڵ ئێرانین و ئەوان دەزانن ئێمە لە کوێ بدۆزنەوە .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکاش رۆژی هەینی بانگەشەی ئەوەی کردبوو ئامادەیە بێ شەرتومەرج لە گەڵ ئێران دانوستان بکات .

تڕەمپ و کاربەدەستانی باڵای حکومەتەکەی لە کاتێکدا باسی دانوستان لە گەڵ ئێران دەکەن کە واشنگتۆن ساڵی رابردوو بە شێوەی نایاسایی لە رێککەوتنی ناڤوکی کە چەند ساڵ دانوستانی بۆ کرابوو ، کشایەوە و گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی راگەیاند .

 رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پێنجشەممە 13 ژوئەن لە چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و شاندی هاوڕێیدا جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ متمانەیەکی بە ژاپۆن نیە و ئەزموونی تاڵی دانوستانەکانی پێشوو لە گەڵ ئەمریکا دووپات ناکاتەوە .




129