(ABNA24.com)سەرۆکی یەکێتیی نێوانپەرلەمانیی جیهانی بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە گەیشتە تاران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ خاتوو "گابریەلا کوئواس بارۆن" Gabriela Cuevas Barron سەرۆکی یەکێتیی نێوانپەرلەمانیی جیهانی بڕیارە لەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و مەجلیسی ئێران لەوان "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بیر و ڕا بگۆڕێتەوە.
دیدار لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی ژنانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی ئەنجومەنی کارگێڕیی گرووپی پەرلەمانی ئێران لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانیی جیهانی لە بەرنامەکانی دیکەی کوئۆاس دێتە ئەژمار.
یەکێتیی نێوانپەرلەمانیی جیهانی IPU ساڵی ١٨٨٩ بە ئامانجی یارمەتیدانی ئاشتی و هاوکاریی نێوان گەلان لە ڕێگای وتووێژی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان دانرا و بنکەکەیشی لە ژێنێڤی سویسدایە. پەرلەمانەکانی ١٥٤ وڵاتی جیهانی ئەندامی یەکێتیی نێوانپەرلەمانیی جیهانین.
/129