(ABNA24.com) سەرۆک وەزیر و فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی ئێراق جەختی کرد : بە داعشیەکانی بە جێ ماو دەرفەتی هەناسە کێشاندن نادەین .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کاناڵی تەلەفیزوزنی سومریە نیوزی ئێراق نوسوینگەی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی ئێراق و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە بڵلاو کردنەوەی بەیاننامەیک و بە گێڕانەوە لە ناوبراو جەختی کرد هەوڵگەلێکی زۆر بۆ کۆتایی دان بە دۆسیەی کوشتاری ئیسپایکر و وەرگتنی مافی بنەماڵەی شەهیدان و بز بووان ئەنجام ئەدرێت .
عەبدولمەهدی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە تاقمە داعشیە شکست خواردوەکان دەرفەتی هەناسە کێشان نادرێت داوای لە هێزە ئاسایشیەکان کرد درێژە بدەن بە وشیاری خۆیان و کردەوە هەواڵگری خۆیان پەرە پێی بدەن . هەروەها بە پێی ئەو بەیاننامەیە سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پێنجەمین ساڵڕۆژی کوشتاری ئیسپایکر سەردانی شوێنی ڕوودانی ئەو جەنایەتەی کرد .
هەروەها عەبدولمەهدی ڕێزی گرت لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو کوشتارە و ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی پلەبەرزی ئێراق بۆ دەرکردنی فەتوای جیهادی کەفایی کە ملوێنان تەن لە ئێراقیەکان وڵامیان پێ دایەوە و وتی : ئەو فەتوایە دوای داگیرکرانی مووسڵ لە لایەن داعشەوە دەرکراو تاقمە جوراوجورەکانی نەیاری ئێراقی یەکگرتوو کردووە و ئەو سەرکەوتنەی بە دی هێنا .
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٢
News ID: 951708
سەرۆک وەزیر و فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی ئێراق جەختی کرد : بە داعشیەکانی بە جێ ماو دەرفەتی هەناسە کێشاندن نادەین .