(ABNA24.com) هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان ڕایگەیاند کە سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە واتە محەمەد حەلبووسی-ی وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە هەڵبژاردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان هەڵبژێردراوە.
هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان کە زۆرینەی نوێنەرە سونەکانی پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە لە بەیاننامەکەیدا لەمبارەوە جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا لە شاری بەغدای پێتەختی ئێراق ئەنجام دراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە زیاتر لە 40 نوێنەری هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون و هەر لە کۆبوونەوەکەدا فەلاح زیدان وەکوو سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئەم ئیئتیلافە هەڵبژێردرا.
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٦
News ID: 951704
هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان ڕایگەیاند کە سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە واتە محەمەد حەلبووسی-ی وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە هەڵبژاردووە.