(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردە سەر ڕۆڵی کارا و گرینگی سەرۆکی هەڵبژاردەی هەرێمی کوردستان لە چارەسەریی کێشەکەڵەکە بووەکانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی ناوەندی عێراق.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا بەرهەم ساڵح، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی مەسعوود بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بەوەی گەورەیی مەسعود بارزانی بە پلە و پۆست نییە وتی: "کاک مەسعود ئەزموونی ۵۰ ساڵ خەباتە و چاوەڕوانی لێدەکەین پشتیوانی بەهێزی سەرۆکی هەرێم و حکومەت بێت".
نوێ دەکرێتەوە......
/129