(ABNA24.com) سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: ئەم سەرکردەیەی داعش و ھاوڕێکانی لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی سوپاو ھۆزەکانی عێراق لە ناوچەی « ئەلدۆڵاب» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کوژراون.
ھەر لەم حاڵەدا «تالیب موسەوی» لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ھەردووک پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە باسی پوچەڵ کرانەوەی شاڵاوی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ئاھەنگێکی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانی کرد لەم پارێزگایەدا.
«تالیب موسەوی» ڕاشیگەیاندووە: حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە شەش بۆمبای تیرۆریستانی داعشی کە بۆ تێکدانی ئاھەنگی جێژنی ڕەمەزان لە پارێزگای دیالە چاند بوویان، پوچەڵ کردووەتەوە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە سەرباری ئەمەش تیرۆریستانی داعش بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە
............
300