(ABNA24.com) باڵیۆزی ئێران لە تورکیا رایگەیاند کە بازرگانییەکی دوولایەنە لە نێوان تاران و ئانکارا بە مێکانیزمی نوێی دراوی وەڕێ دەکەوێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد فەرازمەند" باڵوێزی ئێران لە تورکیا وتی: وەڕێخستنی مێکانیزمی نوێی دراویی نێوان ئێران و تورکیا، هەلی بازرگانی دوولایەنە لە بواری بایکۆتەکانی دژ بە ئێران دەڕەخسێنێ.
فەرازمەند بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و تورکیا خەریکی دانانی بانکێکی هاوبەشن، ڕاشکاوانە رایگەیاند: دوو وڵات دەتوانن سیستەمێکی ئاڵ و وێر لە بواری بازرگانی لەگەڵ ئەرزە نیشتمانییەکانیش وەڕێخەن.
باڵوێزی ئێران لە ئانکارا جەختی کرد: پەرە پێدانی پێوەندیی بازرگانی دوولایەنە، مافی هەموو وڵاتانە.
فەرازمەند هەروەها بە ئاماژە بە هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا وتی: ئەم مەسەلە پێویستی بە مێکانیزمێکی نوێ هەیە کە چەن بەشێکی هەر لە ئیستاوە خەریکی جێبەجێ کرانە.
کاربەدەستانی ئێران و تورکیا، بارزگانی ٣٠ ملیار دۆلاریان وەکوو ئاسۆی پێوەندیی بازرگانی خۆیان دیاری کردووە.
/129