(ABNA24.com)کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی رۆژی شەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بەکاری خۆی هێنا لە مەککە و قودس و جەولانی وەک سەرزەوینە داگیرکراوە عەرەبییەکان ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی رایگەیاند: هەرچەشنە بڕیارێکی نایاسایی و نابەرپرسانە کە قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی بەرەسمییەت بناسێ، ڕەت کراوەیەوە.
لەو بەیاننامەدا، قودس وەک پایتەختی وڵاتی فەلەستین ناوی براوەو تێیدا جەخت کراوە؛ ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی پێدادەگرێ لەسەر مافی فەلەستینیەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بەپایتەختیی قودسی پیرۆز و پێویستیی داکۆکی لەمافی گەڕانەوەی ئاوارەکان.
هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە: ئاشتی و ئاسایش لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەک بژارەیەکی ستراتژیک تەنیا بە چوونەدەری بەتەواوەتی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی١٩٦٧ی فەلەستین و لەسەروویانەوە قودسی پیرۆز، دێتەدی.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، جەولانی سوریای وەک سەرزەوینێکی داگیرکراوی عەرەبی ناوبرد و خوازیاری بەرەسمییەت نەناسرانی بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ پەیوەست کرانی جەولان بە ئیسرائیل بوو.
چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە مەککە بەئامادەبوونی ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە لە مەککە بەڕێوە چوو.
/129