(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رۆژی سێ شەممە خوازیاری کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی نایاسایی و داگیرکەریی هێزە سەربازییە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "سێرگئی ڤێرشینین" لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی سوریا، وتی: داگیرکەریی بیانیەکان بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا دەبێ کۆتایی پێ بێ.
"ڤێرشینین" هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئێستا ٩٩ لەسەتی پارێزگای ئیدلەب لەباکوری سوریا لەچنگ داگیرکەرانی ترۆریست دایە، وتی: ترۆریستان لە ناوچەی کەمکرانی کێشەو گرژیی لە ئیدلەب، بۆ ئەنجامدانی پەلامارەکانیان بۆسەر گشت ناوچەکان کەڵک وەردەگرن.
"بەشار جەعفەری "نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو، گرووپی ترۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ئێستا لە "سەت هەزار کەسی مەدەنی" لەپارێزگای ئیدلەب وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرێ.
پارێزگای ئیدلەب ، دواپێگەی ترۆریستان لە سوریایە.
هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی سوپای سوریا بۆ ڕزگارکردنی ئیدلەب لە چنگ ترۆریستان، میحوەری رۆژاوایی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەهەراوهۆریا لەهەوڵی ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتەدایە.
پارێزگای ئیدلەب بەپێی ڕێککەوتنی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە دانیشتنی "ئاستانەی چوارەم"، ناسراو بە ڕێککەوتنی "ناوچە کەم کێشەکان" لەو ناوچانەیە کە ئاگربەس دەیگرێتەوە، بەڵام ئاگربەس، ئۆپراسیۆن لەدژ گرووپە ترۆریستییەکانی وەک بەرەی نوسرە، لەخۆناگرێ.
/129
٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٨
News ID: 945085
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رۆژی سێ شەممە خوازیاری کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی نایاسایی و داگیرکەریی هێزە سەربازییە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا بوو.