٢٨ ئایار ٢٠١٩ - ١٤:٠١
ئایەتوڵڵا خامنەیی فەتوای قەدەغە بوونی چەکی ناڤۆکی لە مێژە دەرکردووە

کاردانەوەی زەریف بە وتەکانی ترامپ لە ژاپۆن؛

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ژاپۆن نووسی: کارەکان و نەک قسەکانی دۆناڵد ترامپ نیشانی دەدات کە ئامانجی ئەو هەر ئەمەیە یان نا!.

زەریف نووسی:ئایەتوڵڵا خامنەیی زۆر لە مێژە فەتوای قەدەغەبوونی  چەکی ناڤۆکی دەرکردووە و رایانگەیاندووە کە ئێمە بە دوای وەدەستهێنانی چەکی ناڤۆکیەوە نین.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند کە تیرۆریزمی ئابووری تیمی بی خەسار لە گەلی ئێران دەدات و لە ناوچەکە تەنگژە دروست دەکات. کارەکان و نەک تەنیا قسەکانی ترامپ، نیشان دەدات کە ئامانجی ئەو هەر ئەمەیە یان نا.

............

300