بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ کراوە.
نووسینگەی عەبدولمەهدی ئاشکرایکرد: یاداشتەکان تایبەتن بە بوارەکانی نەوت و بازرگانی و تەندروستی و گواستنەوە و دامەزراندنی هێڵی ئاسن لە نێوان بەسرە و شەلەمچەی باشوری عێراق.
هەروەها یاداشتێکی کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و گەشتی سەرمایەدار و خاوەنکارانی هەردوو وڵات واژۆ کرا و ڤیزا دەبێتە بەلاش.
هەر لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ کراوە دەربارەی بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی.
................
300