١٤ ئاب ٢٠١٨ - ١٩:٢٢
تاران لە ژێر سێبەری هەڕشە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی جەزیرە سەبارەت بە هەڕەشەکانی واشنتۆن لە دژی تاران و گفتوگۆ نەکردن له‌باره‌ی سیسته‌می مووشەکی ئێران، قسه‌ی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی جەزیرە وتی: تاران لە ژێر سێبەری هەڕشە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ناکات.

ئەو ئاماژەی دا کە گەڵاڵەی ترامپ بۆ دانوستان پروپاگەندە کردنه‌  و وتیشی: ئەمە نابێتە هۆی گۆڕینی سیاسەتی ئێران. ئەمریکا دەبێت بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت بکات و بەر لە هەر دانوستانێک گەماڕۆکانی خۆی لا ببات.

ئەو سەبارەت بە پلانی مووشەکی ئێران وتی: بەرنامەیەکی بەرگرییەکارانەیە لەمبارەوە لەگەڵ کەس دانوستان ناکەین.

زه‌ریف هاوپه‌یوه‌ند به‌ بەهێرشی سعوودییەکان بۆ سەر یەمەن رایگه‌یاند: ڕیاز سیاسەتی جەنایەتکارانەی لە یەمەن هەیە و وڵاتانی ڕۆژئاواییی بە هۆی فرۆشی چەکەوە بێ دەنگن لێی. شەڕی سعوودییەو ئیمارات یەمەنی بەرەو قەیران بردووە.

جه‌ختیشی کرد: ئەمریکا شەڕی ئابووری لە دژی تورکیا هەڵگرساندووە و تاران لە پشتی تورکیا دەبێت.
..........
300