بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر قۆدسی وەک پێتەختی رژیمی زایۆنی ناساند و فەرمانی دا بالوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیەوە ڕابگوێزن بۆ قۆدس.
ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی جیهانیی بە دواوە بووە و کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ١٢٨ دەنگی وڵاتانی جیهان هەوڵەکانی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
ئەم کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی کاردانەوەی فەلەستینییەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینە جیهانییەکان بۆتەوە و تاوه‌كو ئێستا 610 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌ناری رۆژئاوا و قودس له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه، ده‌ستگیركراون
عەبدوڵڵا بن حەمەد ئەلعەزبە دەڵێت: چەنە لێدان لە بارەی قۆدس بەرامبەر دۆڵارەکانیی ئەمریکایی قەبووڵناکردرێت و نابێت بو بەرژەوەندی خومان یان مشتێک دولاری ئەمریکی بفرۆشین هەر وەکوو ئەوەی سعودیە و چەندین وڵاتی تر ئەو کارە شەرمەزار کراوەیان کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: تەنیا ڕێگا بۆ دامەزراندنی ئاستی لە ناوچەکە دا دامەزراندنی وڵاتی فەلەستین لە چوار چێوەی سنوورەکانی ١٩٦٧ بە پیتەختی قۆدسە . ناوبراو وتی: ئێمە لەم ڕێبازە دا هەوڵ ئەدەین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە خەرتوومی پایتەختی سودان وتی: ئێمە لە پرسی قودس جەخت لە سەر هەمان هەڵوێستی خۆمان دەکەینەوە و پاشەکشە ناکەین.
شایانی ئاماژەیە هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی عه‌ره‌بستانی سعودیه دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا وه‌ستایه‌وه که قودسی وه‌کو پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، به‌ڵام میدیاکانی جیهان باس له‌وه ده‌که‌ن.
که‌پێشتر عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌م بڕیاره‌ی تره‌مپی زانیووه‌و میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی مه‌لیکی سعودیه‌ش،پێش ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی کۆبۆته‌وه‌و داوای لێکردووه، واز له دۆسێی قودس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بهێنێت و ده‌وڵه‌تێکی بچووکی فه‌له‌ستینی دروستبکه‌ن، سعودیه‌ش ئاماده‌یه یارمه‌تی داراییان بدات، گه‌ر رازیش نابێت، ئه‌وا با ده‌ست له‌کاربکشێنێته‌وه.
پووتین دەڵێت “ئێمە بڕوامانوایە هەنگاوی لەم جۆرە نەک هاوکار نابێ بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەڵکو بەپێچەوانەوە هانی بەرزبوونەوەی ململانێکانیش دەدات”.
فێدریگا مۆگرینی-لێپرسراوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، وتی؛ ئه‌وه‌ی له قودس و له شوێنه پیرۆزه‌كان روده‌دات ته‌نیا په‌یوه‌ندیان به قودس و به موسڵمانانه‌وه نییه، په‌یوه‌ندیی به‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه. په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م جیهانه‌وه هه‌یه. ئه‌وروپا به‌توندی له‌گه‌ڵ ئوردندایه له‌پشتیوانیكردنی له رۆڵی ژیرانه‌و میانڕه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی له‌پاراستنی ره‌وشی ره‌وشی شوێنه پیرۆزه‌كان‌و كاركردنی له‌گه‌ل ئێمه له‌مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی.
ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی-وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن, وتی؛ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل بڕیارێكی زۆر مه‌ترسیداره. ئوردن پێی وایه ئه‌م بڕیاره دژی شه‌رعیه‌تی نێودهوڵهتیو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه ده‌بێت بۆ زیاتربونی گرژی‌و ئاڵۆزی‌و توڕه‌كردنی جیهانی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی
پرسیارێکی زور گرنگ لێرەدایە کە بۆ چی هەموان تەنانەت ئەوروپیەکان دژی فەرمانەکەی دۆناڵد ترەمپن؟