٢٣ ئایار ٢٠١٧ - ١٧:١٩
هەڵسوکەوتی زەریف بە هێرشی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی ئایەتواللە عیسی قاسم

محەمەد جوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم تویتێکی بڵاو کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم تویتێکی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: موحەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەمە دوهەمی خرداد بە بۆنەی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم لە ناوچەی الدراز، تویتێکی بڵاو کردەوە.

زەریف لەحیسابی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتر نوسی: یەکەمین دەرئەنجامی هاوڕێیەتی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردە مزورەکانی ڕیاز: هێرشی توند بو سەر ڕیپێوانی ئارام و ئاشتی خوازی خەڵۆی بەحرەین لە لایەن ڕژیمی زاڵمی بەحرەین.

هێزەکانیڕژێمی ئالی خەلیفە ئەمڕۆ بە هێرش بردنە سەر ماڵی ئایەتواللە شیخ عیسی قاسم لە ناوچەی الدرازی بەحرەین یەکێک لە لایەن گرانی ئەم زانا بەناو بانگەیان شەهید کرد و دەیان کەسیان بریندار کرد.

یوسف رەبیع سکرتێری گشتی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئالی خەلیفە شێخ عیسی قاسمی لە مالەکەی خۆی دا حەسر و سجن کردوە.


............