حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایگه‌یاند، گه‌لی ئێران بڕیاری خۆی ده‌دات و كه‌ی پێویستی بێت وڵاته‌كه‌ی له چالاكی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام ده‌بێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: رۆحانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێران كراوه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان و هه‌وڵ ده‌دات مامه‌ڵه بكات له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، گه‌لی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانی گه‌لانی عێراق و سوریا و لوبنان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر.
وتیشی، به‌بێ ئێران سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام نا‌بێـت و وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی تیرۆر راستگۆیه،"گه‌لی سعودیه دراوسێ ئێمه‌یه‌و ئێمه خۆشمان ده‌وێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌بێت ڕێگه‌ی راست هه‌ڵبژێرێت".
حه‌سه‌ن رۆحانی، له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرایه‌وه بۆ دووه‌م جار.
رۆحانی، به‌جیاوازی حه‌وت ملیۆن ده‌نگ، به‌سه‌ر ئیبراهیم ره‌ئیسی ركهبهریدا سه‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران رایگه‌یاند، رۆحانی زیاتر له 22 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌سهێناوه له‌كۆی 40 ملیۆن و 76 هه‌زارو 729 ده‌نگ كه تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه.
وتیشی ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌پله‌ی دووه‌مدایه به به‌ده‌ستهێنانی 15 ملیۆن و 452 هه‌زارو 194 ده‌نگ.
ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مسته‌فا میر سه‌لیم له‌پله‌ی سێ یه‌مدایه به 455 هه‌زارو 211 ده‌نگ و مسته‌فا هاشمی ته‌بایی له‌پله‌ی چواره‌مدایه به به‌ده‌ستهێنانی 210 هه‌زارو 597 ده‌نگ.