١٨ شوبات ٢٠١٧ - ١٤:٠٨
بارزانی و محەمەد جەوادی زەریف لە میونشن كۆبوونەوە

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن، لەگەڵ شاندێکی ئێران بەسەرۆکایەتیی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن، لەگەڵ شاندێکی ئێران بەسەرۆکایەتیی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەمە بۆ بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینیش لەگەڵ ئێدوارد نەعلبەندیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە.

بارزانی پاشان لەگەڵ جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە. لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، یەکەمجارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ کۆدەبێتەوە.

کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی ئێوارەی رۆژی هەینی له‌ شاری میونشنی ئەڵمانیا بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد، تاوەكو ئێوارەی 19 ی مانگیش بەردەوام دەبێت.