ئاڵۆزی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ كوژراوانی داعشی زیادكردووه، له‌گه‌ڵ كۆتایی ژیانیان، چیرۆكی چاره‌نوسی ته‌رمه‌كانیان ده‌ستپێده‌كات كه ئاخۆ چی‌یان به‌سه‌ردێت؟
سه‌ید هه‌ژار به‌ده‌ستی خۆی سێ چه‌كداری كوژراوی داعشی لهتونێلێكی میحوه‌ری وه‌رده‌كی باكوری موسڵ ده‌رهێناوه‌و ناشتونی، ئه‌و رۆژانه ئاگاداری ورده‌كاریی چاره‌نوسی ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بووه كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی پیشمه‌رگه‌دا له‌و سنوره ده‌كوژران له‌ساتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٦دا.
سه‌ید هه‌ژار پله‌ی سه‌ربازی لیوایه و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه له‌میحوه‌ری خازری موسڵ، باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێك له‌چه‌كداره‌كانی داعش یه‌ك یه‌ك خراونه‌ته‌وه گۆڕه‌وه و به‌شێكی ترشیان له‌به‌ر سه‌رقاڵبونی پێشمه‌رگه به‌شه‌ڕه‌وه ناچار بوون به‌كۆمه‌ڵ بیان نێژن و به‌شۆفڵ گڵ بكه‌ن به‌سه‌ریاندا.
سه‌ید هه‌ژار به"نیقاش"ی وت "ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كردومانه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كانی داعش مرۆڤانه بووه، كورد وته‌نی شه‌یتانیش ده‌ستی لێهه‌ڵگرتوون".
پێناچێت دوای ته‌واوبوونی ئه‌م شه‌ڕه هیچ رێیه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوژراوه‌كانی داعش بناسرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كن كه ته‌رمه‌كانی داعشیان له‌ژێردا خڕكراوهتهوه و وه‌ك نیمچه گۆڕستانێكیان لێهاتووه، ئه‌م جێیانه لای پێشمه‌رگه ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لهژێریدان نازانرێت كێن.
سه‌ید هه‌ژار له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "زۆربه‌ی ته‌رمه‌كان ناسنامه‌یان پێ نییه و ئه‌گه‌ر پێشیان بێت ناسنامه‌كه‌یان سه‌خته‌یه و نازانین خه‌ڵكی كوێن، ته‌نیا ئێمه‌ش شوێنی ناشتنیان ده‌زانین".
چاره‌نوسی ته‌رمی چه‌كداره كوژراوه‌كانی داعش له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، ئه‌و به‌شه‌ی جه‌نگه كه كه‌متر گرنگی پێدراوه و زانیاری له‌باره‌یانه‌وه كه‌مه، بۆیه "نیقاش" به‌دواداچوونی وردی بۆیان كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌كوژرێن به‌شێكیان هاوڵاتی عێراقی و به‌شێكیشیان له‌وڵاتانی تره‌وه خۆیان گه‌یاندۆته ناو ئه‌و گروپه‌و ناسنامه‌یان نه‌زانراوه.
جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به"نیقاش"ی وت "له‌به‌ر كاریگه‌ریی ته‌ندروستی مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌نێژرێن، له‌به‌ر شه‌ڕیش مه‌جال نییه بیانگوێزینه‌وه".
له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی ڕابردووی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر، چۆنێتی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ناشتنی كوژراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستاندا پرسیاری له‌سه‌ر كراوه.
هه‌رچه‌نده یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان نوێنه‌ریان نییه له‌پرۆسه‌ی ناشتنی ئه‌و ته‌رمانه بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌نێژرێن، به‌ڵام عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه ده‌ڵێت "مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه".
ئه‌و به"نیقاش"ی وت "به‌دواداچونمان بۆ شێوازی ناشتنیان نه‌كردووه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌وه هه‌یه كه به‌و شێوه‌یه ده‌نێژرێن".
چاره‌نوسی ته‌رمی كوژراوانی داعش وایكرد له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی پرۆژه‌یه‌ك بكات بۆ سود وه‌رگرتن لێیان له‌رێگه‌ی ناشتنیان لهگۆڕستانێكدا كه وه‌ك سومبولی ئه‌وشه‌ڕه بمنێنێته‌وه و له‌پاڵیشدا بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بهخێزانهكانیان بڕێك پاره وه‌ربگیرێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه‌ژیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی پرۆژه‌كه بوو به"نیقاش"ی وت "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پرۆژهكهمی په‌سه‌ند نه‌كرد، به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه جێی گۆڕی داعشه‌كان جیا ده‌كرایه‌وه له‌و گۆڕانه‌ی كه ناسنامه‌یان دیارنییه و هه‌ندێك كه‌س به‌تێپه‌ڕبوونی كات وه‌ك مه‌زاری پیاو چاكی ئاینی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
دوور له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعش چه‌ند جارێك له‌كوردستان پرۆسه‌ی ناشتنی ته‌رمی چه‌كدارانی داعش به‌كۆمه‌ڵ به‌شێوازێكی جیاواز تر به‌ڕێوه‌چووه، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و ئه‌وقافی كه‌ركوك ته‌رمی زیاتر له (٨٠) چه‌كداری داعشیان لهگۆِرستانی بێ ناسنامه‌كانی ناوچه‌ی په‌نجه عه‌لی ناشت كه زۆربه‌یان له پێكدادانی هێرشه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می سه‌ر شاری كه‌ركوك كوژرابوون.
سه‌ردار عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "وه‌ك ته‌رمی بێناسنامه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام پشكنینی (DNA)یان بۆكراوه تا هه‌ركات كه‌سوكاریان بۆ دروست بوو بیاندرێتهوه".
وتیشی "به‌پێی یاسا بۆماوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌رمانه دههێڵدرێتهوهو ئه‌گه‌ر كه‌سوكاریان بۆ په‌یدا نه‌بوو له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ده‌نێژرێن و كۆدیان بۆ داده‌نرێت و به‌شێك لهتهرمهكانیش له‌رێگه‌ی پشكنینه‌كانه‌وه كه‌سوكاریان بۆ په‌یدابووه‌و ده‌رهێنراونه‌ته‌وه".
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌زگایه‌ك تائێستا خه‌می چاره‌نووسی ته‌رمه‌كانی داعشیان خواردووه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی راسته ئه‌مه شه‌ڕه‌و هێزی به‌رامبه‌ر دوژمنه، به‌ڵام له‌رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه نابێت سووكایه‌تی بهتهرمهكان بكرێت.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌می داعشه كوژراوه‌كاندا له‌مانگی ئابی ساڵی رابردوودا نوسراوی ڕه‌سمیان بۆ وه‌زارتی پێشمه‌رگه ناردووه‌و داوایانكردووه ڕێگری له‌مامه‌ڵه‌ی "نامرۆڤانه" بگیرێت له‌گه‌ڵ ته‌رمی چه‌كدارانی داعشدا‌و نوسراوێكی هاوشێوهیشیان بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم كردووه كه لێپێچینه‌وه له‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن بكات كه ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه ده‌گوێزنه‌وه.
زیا بوتروس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان به"نیقاش"ی وت "به‌پێی ستانداردی جیهانی ده‌بێت ته‌رمی ئه‌و چه‌كداره كوژراوانه‌ی داعش له‌شوێنێكی دیاریكراودا بنێژرێن و ئه‌وانه‌شی ناسنامه‌یان هه‌یه ناسنامه‌كانیان له‌گه‌ڵ بوتڵێكی شوشه‌دا بخرێته گۆڕه‌كانیانه‌وه تا دواتر كه‌سوكاریان بیان ناسنهوهو له‌رێگه‌ی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه راده‌ستیان بكرێته‌وه". وتیشی "مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ته‌رمدا پێشێلی مافی مرۆڤه".
به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ باسی ده‌كات هێشتا له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا نه‌كراوه له‌گه‌ڵ ته‌رمی چه‌كدارانی داعش، پاساوی هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌رمی و سه‌ختی شه‌ڕه‌كه‌یه كه بواری نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌و رێوشوێنه.
بوتروس ده‌ڵێت "كاری ئێمه نییه به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام باره‌كه ناسه‌قامگیره‌و له‌شه‌ڕدایه".
تائێستا دیار نییه چاره‌نوسی گۆڕی چه‌كدارانی داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش كۆتایی جه‌نگ چی لێدێت كه ره‌نگه ئه‌وكات چیرۆكی گه‌ڕانی كه‌سوكاریان ده‌ستپێكات به‌دوایاندا، ئه‌وه‌ش روونه هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ناسینه‌وه‌ی زۆربه‌یان.
سه‌ید هه‌ژار له‌سه‌ر شاخی زهردهكی میحوه‌ری خازر بووه ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌یه‌كێك له‌دانیشتوانی موسڵه‌و بۆدێت تا چارهسنوری كوڕه‌كه‌ی لێبپرسێت كه چه‌كداری داعش بووه، هه‌ژار وتی "ته‌رمی كوره‌كه‌ی كه‌وتبووه به‌رده‌ستمان، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی باوكی وتمان برینداره". له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ فه‌رمانێك له‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌چووه كه ئه‌و ته‌رمانه بدرێته‌وه بهكهسوكارهكهیان، بۆسه سه‌ید هه‌ژار ئه‌و ته‌رمه‌ش وه‌كو هه‌موو ته‌رمه‌كانی تر ده‌خاته ژێر خاكه‌وه.
١ شوبات ٢٠١٧ - ١١:٥٧
News ID: 808686
به‌شێك له‌چه‌كداره‌كانی داعش یه‌ك یه‌ك خراونه‌ته‌وه گۆڕه‌وه و به‌شێكی ترشیان له‌به‌ر سه‌رقاڵبونی پێشمه‌رگه به‌شه‌ڕه‌وه ناچار بوون به‌كۆمه‌ڵ بیان نێژن و به‌شۆفڵ گڵ بكه‌ن به‌سه‌ریاندا