١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٢٤
پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی داعشی تێکشکاند

سێ پێشمەرگەش لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا برینداربوون.

لە گوندی زەرگەی سنووری قەزای دووزخورماتوو، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی داعشیان تێکشکاند، سێ پێشمەرگەش لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا برینداربوون.

کاوە تۆفیق فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری دووزخورماتوو، ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "کاتژمێر ٦ ی سەرلەئێوارە چەکدارانی داعش بە قەناس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگە و هێرشەکەمان تێکشکاند".

وتیشی، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعشدا، سێ پێشمەرگە برینداربوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکوک و ئێستا باری تەندروستی ئەو پێشمەرگە بریندارانە جێگیرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی دنیا تاریک بووە و چەکدارەکانی داعشیش بە قەناس تەقەیان کردوە، بۆ تائێستا نازانن چ زیانێک بەرچەکدارانی داعش کەوتووە.