ژیاننامه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک: له کرێکاری له بۆکان تا هونه‌رمه‌ندی له به‌غدا
یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌کانی کورد، حه‌سه‌ن زیره‌که که له پاش چه‌ندین ده‌یه تێپه‌ڕبوون به سه‌ر کۆچی دواییدا هه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی که نه‌یاندیتووه و ساڵانێک پاش مردنی هاتوونه‌ته دونیا، به بیستنی ده‌نگی بوونه‌ته هۆگر و جه‌ماوه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده. له‌م نووسینه‌دا چۆنیه‌تی ده‌نگ و شێوازی گۆرانیبێژی حه‌سه‌ن زیره‌ک که هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره زۆر بووه، تاوتوێ ناکرێت و زیاتر باس له به‌شێک له ژیانی ده‌کرێت که هونه‌ره‌که‌ی له ڕادیۆ کوردی‌دا خستووه‌ته‌ڕوو.
زیره‌ک پێش سه‌رده‌می به‌ناوبانگی:
ئه‌وه‌ی که من وه‌ک خۆم له حه‌سه‌ن زیره‌کم بیستووه له‌و ساڵانه‌ی که له کرماشان هاوکاریی له گه‌ڵ ڕادیۆ کوردی هه‌بوو، سه‌باره‌ت به‌و سه‌رده‌مه‌ی که هێشتا وه‌ک گۆرانیبێژێک چالاکیی نه‌بووه، ئه‌وه‌یه که هه‌ر له منداڵییه‌وه باوکی له ده‌ست داوه و دایکی که توانای به‌خێوکردنی منداڵه‌کانی نه‌بووه به ناچاری په‌نا بۆ سه‌ر له نوێ هاوسه‌رگیری ده‌بات، منداڵه‌کان و به تایبه‌ت حه‌سه‌ن زیره‌ک نه‌چوونه‌ته قوتابخانه و به ئامانجی ده‌سخستنی بژێوی ژیان ئیشی کرێکارییان هه‌ڵبژاردووه.
حه‌سه‌ن له سه‌ره‌تای گه‌نجێتی ئیش و کاری زۆری تاقیکردووه‌ته‌وه و له ئاکامدا ڕۆژێک له کاتێکدا که له گه‌ڵ شۆفێرێکدا ئیشی کردووه و ئه‌و له ئۆتۆمبێله‌که‌یدا نه‌بووه، شۆفێری ده‌کات و له نه‌هامه‌تیدا ئۆتۆمبێله‌که‌ی بۆ ڕاناگیرێت و ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی که‌سێک. به‌م هۆیه‌شه حه‌سه‌نی گه‌نج، ئۆتۆمبێل و شوێنی ڕووداوه‌که به جێ دێڵێت و ماوه‌یه‌ک خۆی حه‌شار ده‌دات به‌ڵام له ئاکامدا خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات و پاش ئازادبوونی له گرتووخانه، وڵات به جێ دێڵێت و ڕێگای وڵاتی عێراق ده‌گرێته‌به‌ر. پاش گه‌یشتنی به کوردستان له که‌متر له یه‌ک ساڵدا ئه‌وێش به جێ دێڵێت و له شاری به‌غدا ئیشی کرێکاری هه‌ڵده‌بژێرێت.
حه‌سه‌ن هاوکات له گه‌ڵ کرێکاری له چاخانهیهکیش ئیش ده‌کات و هه‌ندێک کات گۆرانیش ده‌ڵێت و به‌مه‌ش خاوه‌ن کاره‌که‌ی به ده‌نگی خۆش و لێهاتوویی ناوبراو هیوادار ده‌بێت. حه‌سه‌ن زیره‌ک له ئاکامدا له هوتێلی باکوری به‌غدا وه‌ک کرێکار ده‌ست به کار ده‌بێت، له‌و هوتێله‌دا که به گشتی له لایه‌ن کوردانی عێراقه‌وه به کار ده‌هێندرا، له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک ئاشنا ده‌بن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌سپێکی هاوکاری زیره‌ک له گه‌ڵ ڕادیۆ کوردی به‌غدا.
گه‌یشتنی ئه‌م گه‌نجه ده‌نگ خۆشه‌ی کوردی ئێرانی بۆ ڕادیۆ کوردی به‌غدا هاوکات بووه له گه‌ڵ ساڵانی سه‌ره‌تایی ده‌یه‌ی 1950 که به وته‌ی خۆی له گه‌ڵ گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی گۆڕه‌پانی مۆسیقای کوردی وه‌ک مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن و محه‌ممه‌د عارف جزیری، شه‌ماڵ سائیب، تاهیر تۆفیق، باکوری و قادر دیلان ئاشنا بووه.
ناوبراو له هه‌مان ساڵانی سه‌ره‌تایی چالاکی له ڕادیۆ به‌غدا سرنجی بیسه‌ران ڕاده‌کێشێت و به پێی ئه‌وه‌ی که شاره‌زایی ته‌واوی له سه‌ر ملۆدی و گۆرانییه‌کانی ناوچه‌ی موکریان هه‌بووه و به‌رده‌وام پێشکه‌شی کردووه، له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که هۆگرانی ده‌نگه‌که‌ی ڕاکێشی خۆی بکات و بگاته ناوبانگ.
گه‌ڕانه‌وه‌ی زیره‌ک بۆ ئێران:
حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌رده‌وام جه‌ختی ده‌کرده‌وه که هیچ کات دیمه‌نی کوشتنی ئه‌و گه‌نجه‌ی له ڕووداوه‌که‌ی هاتووچۆدا له بیر نه‌کردووه و هه‌ست به گوناحباری، ویژدانی ئازار ده‌دا، به‌م هۆیه‌شه‌وه بڕیار ده‌دات سه‌ردانێکی کورتی بۆ زێدی خۆی هه‌بێت و زانیارییه‌ک به ده‌ست بێنێت.
نه‌ورۆزی ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به مانگی مارسی ساڵی 1958ی زائینی ئه‌و ده‌رفه‌ته هاته پێشه‌وه و زیره‌ک موڵه‌تی له به‌رپرسانی ڕادیۆ کوردی به‌غدا وه‌رگرت و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران دا.
پێشوازی له زیره‌کی گه‌نج له شاره‌که‌یدا:
ناوبراو که کاتی به‌جێهێشتنی زێد و ماوای خۆی گه‌نجێکی نه‌ناسراو بووه، له پاش گه‌یشتنی بۆ بۆکان له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێده‌کرێت و له‌وه‌ی که ناوبانگێکی هه‌یه و بووه‌ته هونه‌رمه‌ندێکی لێهاتوو، ڕووبه‌ڕووی شایی و پێشوازی گه‌رمی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بێته‌وه.
هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک بۆ بۆکان له پاش چه‌ند ڕۆژێک ده‌گاته شار و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. له‌و کاته‌دا که به‌ڕێز عه‌بدووڵای موفتی زاده له هۆگرانی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک له شاری سنه‌وه ده‌چێته بۆکان، پێشنیاری ئه‌وه ده‌دات که سه‌ردانی شاری سنه بکات و له ڕادیۆی ئه‌و قه‌زایه به‌رنامه‌کانی پێشکه‌ش بکات.
زیره‌ک له مانگی گوڵانی هه‌مان ساڵ ده‌چێته شاری سنه و له‌وێش به ڕادیۆی ئه‌و شاره که له ژێر چاودێری له‌شکه‌ری 6ی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برا، ده‌ناسێندرێت.
به‌ڵگه‌ی هاتووچۆی کاتی به‌رواری 22ی گوڵانی ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی که له لایه‌ن به‌رپرسی دژه زانیاری ئه‌و له‌شکه‌ره‌وه به ناوی حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌رکرابوو، پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ناوبراو له گه‌ڵ ئه‌و ڕادیۆیه و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌کانی هاوکاریی هه‌بووه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که باس کرا ئه‌و نامه‌یه که ئاماژه‌ی پێدرا، کاتی بووه و هاتنی دێڕی " تا پێدانی کارتی فه‌رمی " له‌و نامه‌یه، گوزارشت له‌وه ده‌کات که کاربه‌ده‌ستانی ڕادیۆ له‌شکه‌ری کوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون زیره‌ک وه‌ک گۆرانیبێژێک به فه‌رمی دابمه‌رزێنن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که کاک حه‌سه‌ن له وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ من چه‌ندین جار له پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌مه ڕایده‌گه‌یاند که به‌رپرسانی ئه‌و ڕادیۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که له گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا پاشگه‌زی بکه‌نه‌وه و به فه‌رمی وه‌ریبگرن. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕادیۆیه، زیره‌ک پاش ماوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆکان و له‌وێدا کاته‌کانی به چاوپێکه‌وتن و دیتنی دۆست و لایه‌نگرانی تایبه‌ت ده‌کات و ناوه ناوه‌ش بانگهێشتی ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی زه‌ماوه‌ند ده‌کرا و له‌وێدا به‌رنامه‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات. به‌ڵام له ئاکامدا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و به‌رده‌وامی چالاکییه‌کانی له ڕادیۆ به‌غدا ده‌دات.
کوده‌تای به‌غدا و مانه‌وه‌ی له ئێران:
له به‌رواری 14ی ژووئییه‌ی 1958 (1337ی کۆچی هه‌تاوی) ڕژێمی پاشایه‌تی عێراق له کوده‌تایه‌ک به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ڕووخا و حکومه‌تی کۆماری له‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌ێندرا. ده‌ستبه‌جێ ئه‌م هه‌واڵه له جیهاندا بڵاو بوویه‌وه و له ئێران و به تایبه‌ت له کوردستان که زۆربه‌ی خه‌ڵک دڵخۆشییان له ڕژێمی پاشایه‌تی نه‌بوو، پێشوازیی لێ‌کرا.
زیره‌ک که له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بۆکان هه‌ستی دۆستانه‌ی لایه‌نگرانی بینیبوو و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی له سه‌ر دانابوو پاش ماوه‌یه‌ک بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق ده‌دات و له خۆئاماده‌کردنی ئه‌م سه‌ردانه‌دا بوو که هه‌واڵی کوده‌تاکه ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی ناوبراو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتێک که له ڕادیۆ به‌غدا بوو به بۆنه‌ی ڕێ و ڕه‌سمی تاجی شاهی له سه‌رنانی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ پاشای عێراق ئه‌م گۆرانییه‌ی پێشکه‌ش کردبوو:
دهلێیدهن لێیده‌ن له ته‌پڵی شادمانی
تاجی نایه سه‌ر فه‌یسه‌ڵی سانی
پڕوپاگه‌نده و بابه‌ت و وتاره‌کان له ڕادیۆ به‌غداوه دژ به به‌رپرسانی ڕژێمی پێشوو و خۆپێشاندانی به‌رفراوان و ڕاگه‌یاندن و کرده‌وه به‌رده‌وامه‌کانی چین و توێژه‌کانی عێراق به تایبه‌ت کوردان له پاڵپشتی کوده‌تاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری پاشایه‌تی، زیره‌ک والێده‌کات تا ڕوونبوونه‌وه‌ی دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته له ئێران بمێنێته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه ....
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی هۆمایۆن که‌مانگه‌ره که له چالاکوانانی ماندوونه‌ناسی بواری کلتوری کوردی و له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ڕادیۆی کرماشانه.
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣١
News ID: 800256
ژیاننامه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک: له کرێکاری له بۆکان تا هونه‌رمه‌ندی له به‌غدا