٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥٩
پلانی نوێمان داڕشتووە بۆ یەکلایی کردنەوەی جەنگی موسڵ لە وادەیەکی نزیکدا

حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق داڕشتنی پلانێکی نوێی سەربازیی بۆ یەکلایی کردنەوەی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ لە تیرۆریستانی داعش راگەیاند.

حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق داڕشتنی پلانێکی نوێی سەربازیی بۆ یەکلایی کردنەوەی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ لە تیرۆریستانی داعش راگەیاند.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا نووسینگەی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە: حەیدەر عەبادی سەردانی بارەگای ژووری عەمەلیاتی ھاوبەشی موسڵی کردووەو لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە سەربازییەکان کۆبۆتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە: سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر تیرۆریستانی داعش لەدەست ھێزە ئەمنییەکانی عێراقداو پلانیشیان بۆ کۆتایی ھێنانی ئۆپراسیۆنەکە لە وادەیەکی نزیکدا، داڕشتووەو لە ئێستاشدا ھێزەکانی سوپاو پۆلیسی عێراق لەسەرجەم میحوەرەکان پێشڕەوی بەرچاویان کردووە.

١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵی، بەبەشداری سوپاو پۆلیس و ھێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی راگەیاندو ھاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لەو ناوچەیەدا.