١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٢:٢٢
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە خۆرئاوای باشیک ژمارەیەک چەکداری داعش دەکوژرێت

چەند چەکدارێکی پەرتەوازەی تیرۆریستانی داعش دەکەونە بۆسەی ھێزەکانی پێشمەرگە


بەرەبەیانی ئەمرۆ لە خۆرئاوای باشیک ژمارەیەک چەکداری داعش دەکوژرێت

چەند چەکدارێکی پەرتەوازەی تیرۆریستانی داعش دەکەونە بۆسەی ھێزەکانی پێشمەرگە، “عەمید- محمەد رەسول” جێگری فەوجی٣ی لیوای حەوتی ھێزی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند : بەرەبەیانی ئەمرۆ لە دەشتاییەکانی خۆرئاوای باشیک ، چەند چەکدارێکی پەرتەوازەی داعش کە پێشتر خۆیان حەشاردابوو، ھەوڵیانداوە ، لە باشیک ھەڵبێن و خۆیان بگەیەننەوە موسڵ، بەڵام کەوتنەوە ناو بۆسەی ھێزەکانی پێشمەرگە و سەرجەمیان کوژراون،”عەمید- محمەد رەسول” رایشی گەیاند ژمارەی چەکدارەکان ١٥ تیرۆریستی داعش بوو.