ئەشرەف مەحموود ناسراو بە ئەبوو حەمزە لە سەرکردە سەربازییەکانی تاقمی ناسراو بە سوپای ئازاد لە ڕۆژئاوای حەڵەب تیا چوو.
هەر لەم حاڵەدا ڕاپۆرتەکان باسی کوژرانی ئەبوو ئەحمەد بادیە لە بەرپرسانی سەربازیی تاقمی ناسراو بە جەیشولئیسلام ده که ن لە ڕۆژئاوای حەڵەب دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا(سانا) هێزەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی سەر بە گروپی ناسراو فەتحی حەڵەب لە گەڕەکی سەلاحەددین و ناوچەی منیان لە شاری حەڵەب پێکەوە تێک هەڵچوون.
کەناڵی هەواڵیی سەوای سووریاش لە ڕاپۆرتێک دا باسی تێک شکێندرانی تانکێک و ژمارەیەک لە ترۆمبیلە زرێییەکانی تیرۆریستان لە شاری حەڵەبی کردووە
لە هێرشی سوپای سووریا 11 کەس لە چەکدارانی سەر بە تاقمی ناسزاو بە سوپای ئازاد لە گەڕەکی فامیلی هەوەس لە ڕۆژئاوای حەڵەب تیا چوون.
.........
300