لە شەوی تاسوعای حسێنی ، ڕێ و ڕەسمی تازیەباری بۆ حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) بە ئامادەبوونی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، هەزاران کەس لە چین و توێژی جۆربەجۆری خەڵک و ژمارێک لە بەرپرسان لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە چوو.
کەم ڕێ و ڕەسمەدا حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەفیعی بە ئاماژە بە فەزیلەت و تایبەتمەندییەکانی حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس ئاڵاهەڵگری ئەمەگداری کەربەلا و برای ئیمام حسێن (ع) پێی داگرت، حەزرەتی ئەبولفەزل عەباس (ع) سەرچاوەی هەست بە بەرپرسایەتی کردن لە حەماسەی عاشوورا بوو و بە ئیتاعەتی بێ سێ و دووی لە ئیمامی خۆی، ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی بە باشترین شێوە لە ڕاپەڕینەکەی کەربەلا بەجێ هێنا.
لەم ڕێ و ڕەسمەدا هەروەها "سەید محەممەد موسەوی" و "محەممەد ڕەزا تاهری" لە بۆ مەدح و سەنای ئاڵاهەڵگری کەربەلا ، حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس (ع) دەستیان کردە زیکری موسیبەت و نەوحە خوێندن.
ڕێ و ڕەسمی تازیەباریی بە بۆنەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) تا پێنجشەممە یازدەی موحەڕەم لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام دەبێ....
کۆتایی کورتە نامە/310