٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٤
دەستپێ کرانی سەفەری سەرۆکی ئێران بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم قۆناخی سەفەرەکەی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، بەرەو ڤێتنام کەوتە ڕێ.

حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕو چوارشەممە بڕیارە لە ڤێتنام  لەگەڵ  چان دای کوانگ سەروکی ئەم وڵاتە دیدار و لە کۆبوونەوەی هاوبەش دا، ڕێگەکانی  پەرەی هاوکارییەکان لە بوارەکانی دڵخوازی  دولایەن باس و وتووێژ بکات.

وتووێژی شاندەکانی باڵا و هەروەها مۆرکردنی  چەند بەڵگەی هاوکاری لەنێوان دوو وڵات لەبەرنامەکانی دیکەی  سەفەری دوو ڕۆژەی  سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هانۆیە.

سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لە درێژەی سەفەرەکەی دا بۆ ناوچەی ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی،

ڕۆژی هەینی و دوای کۆتایی سەفەری ڕەسمی بۆ ڤێتنام، دەچێ بۆ کوالالامپوری پێتەختی مالیزی .

ڕوحانی لە ماوەی مانەوەی  لە کوالالامپور لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای مالیزی سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە ، لەوان لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری ئابووری و هاوکاری پیشەسازی و تەکنۆلۆژی وتووێژ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین قۆناخی سەفەرەکەی دا بۆ ئاسیاسی باشووری ڕۆژهەڵاتی وب ەشداری کردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆگەی وتووێژی هاوکارییەکانی ئاسیا،  ئێی سی دی ، بەرەو بانکۆکی پێتەختی تایلەند دەچێت.

بڕیارە روحانی لە دووهەمین کوبوونەوەی سەرۆکانی کۆگەی وتووێژی هاوکارییەکانی ئاسیا  ئێی سی دی   کە پێکهاتووە لە سی و چوار وڵاتی ئاسیایی وێڕای وتاردان ، هەڵوێستی ئێران  شی بکاتەوە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەش لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ژومارێک لە وڵاتان دیدار بکات.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی گەشە و پەرەسەندن لە کیشوەری ئاسیا، هەشتەم هەتا دەهەمی ئوکتوبەر لە بانکۆک بەڕێوە دەچێ.

کۆگەی وتووێژی هاوکاری ئاسیا  ساڵی 2002 بەمەبەستی هاوکاری زۆرتری  یەکێتی ئەورووپا و ئاسیا، ئەنجومەنی هاوکاری وڵاتانی  پەراوێزی کەنداوی فارس،  ئەنجومەنی نەتەوەکانی ئاسیای باشووری  ڕۆژهەڵاتی و یەکێتیی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئا سێ ئان، دامەزرا....

کۆتایی کورتە نامە/310