بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر قسەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە ئیدعایان کردووە ، مووشەکێک کە هێزی یەمەنی ئەم دواییە بەکەڵک وەرگرتن لەوە توانیان گەمی ئیماراتی بپێکن، ئێرانییە ، وتی : ئیدیعای باسکراو تەنیا دانپێدانان لەسەر بێ توانایی لایەنگران و هۆکارانی پەلامار بوسەر یەمەن و خەڵکی بێ تاوانی ئەم وڵاتەیە و مانایەکی دیکەی نییە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئیدیعای دانی یارمەتی چەکەمەنی ئێران بە هێزی سوپا و جەماوەری یەمەن لەحاڵێکدا باسی لێ دەکرێت کە لە کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن و تێکدانی ژێرخانەکانی ئابووری ئەم وڵاتە، فڕۆکەکان و چەکی ئەمریکی کەڵکی لێ وەردەگیردرێ و تەنانەت دوای ڕوودانی تاوانکاری جەنگی و دژە مرۆیی لە یەمەن، فروشتنی چەکی ڕۆژاوایی بە عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش پەرەی سەندووە.
هاوکات لەگەڵ ئیدیعای بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە داکۆکی چەکەمەنی ئێران لە خەباتکارانی یەمەنی، ئەحمەد عەسیری وتەبێژی عەرەبستانی هێزی بە ناو هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانیش بە قسەگەلێکی هاوشێوە سەبارەت بە دانی یارمەتی چەکەمەنی ئێران بە تاقمەکانی یەمەنی وتی : ئامانجی پەلاماری هاوپەیمانی بۆسەر یەمەن پێشگیری لەوەیە کە ئەم وڵاتە ببێتە بنکەیەک بۆ ئێران.
عەسیری کە لە ڕۆژانی سەرەتایی پەلامار بوسەر یەمەن پێش بینی کر بوو شەڕ لەگەڵ سوپا و تاقمەکانی یەمەنی تەنیا چەند ڕۆژ ناخایەنێ ، دوای تێپەڕینی ساڵێک و نیو لە دەستدرێژی بۆسەر یەمەن لە نوێترین وتەکانی دا ، داکۆکی کردن لە تاقمەکانی یەمەنی بە لەمپەرێک لەبەردەم سەرکەوتنی هاوپەیمانی عەرەبی لەپەلامار بوسەر یەمەن زانی.
ئیدیعای ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن لەحاڵێکدا کراوە کە ئاسمانی ئەم وڵاتە و لێوارەکانی لە باشوور و ڕۆژاوا بە تەواوی لە داگیری هێزی هاوپەیمانیی دەستدرێژکارە و ئەم هێزانە تەنانەت بۆ ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم وڵاتەش کارشکێنی دەکەن.
جگە لەمانەش، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و عەرەبستان بەرلە دەستپێکرانی پەلامار بۆسەر یەمەن بە جاران دانیان لەسەر ئەوە دانابوو کە هێزی یەمەنی تەیارکراون بە چەشنی جۆربەجۆری چەک لەوان سەدان چەشن مووشەک و تانک و لەبنەڕەت دا ئەگەر لەم چەکانە کەڵک وەرگرتن پێویستیان بە وەرگرتنی چەک نییە.
هەرلەبەر ئەمەش هێزی هاوپەیمانی عەرەبی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەشێوەی هەمەلایەنە داکۆکییان لێ دەکرێت، ئەم دواییانە هەرجارە تووشی شکست بوونە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ سوپای یەمەن و بە خسنەبەر باسی پرسی لاڕێدەرانە و تۆمەت لێدان بە ئێران، بە بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی سەبارەت بە دەستێوەردانی ئێران، بەنیازی پاسادانی تاوانکارییەکانیان بەدژی گەلی یەمەنن.
ئەوان لەم پڕۆپاگەندە و چەواشەکارییە، هۆکارانی دەرەوەیی بە هۆی ئەم شکستانەیان دەزانن ، بەڵام ئەم شکستانەیان لەبەر ورەی بەرزی سەربەخۆیی خوازانەی خەڵکی یەمەنە.
خەڵکی یەمەن لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕاردوو سەلماندیان کە سەرباری هەبوونی هەموو گوشارەکانی سەربازی و ئابووری هەوڵی خۆیان بۆ چوونەدەر لە ژێرپاوانخوازی عەرەبستان دەدەن و لەم ڕێگایەدا هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ شکستیان بدات.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٦
News ID: 783617
بەپرسانی ئەمریکایی و عەرەبستانی بە خستنەبەرباسی ئیدعای داکۆکی چەکەمەنی ئێران لە تاقمەکانی یەمەنی ئەیانەوێ دەست درێژی تاقمی ناسراو بە هاوپەیمانی عەرەبی بۆسەر خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن، پاسا بدەنەوە.