به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سێرگێئیی لاوروڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕێکاری پاوانخوازانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی عەەربی ئەو وڵاتە لە ناچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی : ڕووداوەکانی هەنووکەیی دیاردەی سیاسەتەکانس واتانێکە کە بۆ بەروپێشبردنی ڕوانگەی گۆڕینی حکومەتەکان بۆ وێنە بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر گۆڕینی هاوسەنگی هێزەکان لە ناوچە و سەپاندنی کردەوەکانی یەک لایەنە بە بێ سەرەنجدان بە نەریتەکانی مێژوویی و فەرهەنگی وڵاتانی ناوچە هەنگاو هەڵدەگرن .
لاوروڤ جەختی کرد ناکۆکی لە ئێراق لیبی یەمەن و سووریا نمونەکانی ئاشکرای شوێنهاتەکانی وەها کردەوەگەلێکن .
بارودۆخی ناکۆکی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵۆزە و ڕەوتی چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین گەیشتوەتە بن بەست .
لاوروف بە وتنی ئەوەی کە نیگەرانی جیدی سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵانی ناڤین و باکووری ئەفریقا ئێمەی یەکگرتوو کردووە وتیشی ناوچە لە خاک و خوێندایە و ئەو بارودۆخە سەقامی ناوچەکانی واوەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تێک ئەدات .
لاوروڤ لە دانیشتنێکدا بە بۆنەی گەیشتنی ساڵی نوێ کوچی مانگی بە ئامادە بونی باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لە مسکۆ پەیوەندی ڕووسیا جیهانی ئیسلامی بە دۆستانە و کوڵەکە و بنەڕەتی ڕێزی بەرامبەر و گرینگی دان بە بەرژەوەندی دو لایەنەیە بنکەی هەواڵی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەمە بە گێڕانەوە لە وتەکانی لاورڤ لەو دانیشتنەدا نووسی : لە یەک دەیەی ئەم دواییەدا بە هەوڵگەلێکی هاوبەشی ڕووسیا و وڵاتانی ئیسلامی ئاکامێکی سەرەنج ڕاکێشی لە پەرەی پەیوەندیەکانی بە سوود وەدەس هاتووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310