ئەنجامی ڕاپرسی ماڵپەڕی هەواڵی " ری ئێل کلیر پالیتیکس " کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کرایەوە نیشان دەدات کە هیلاری کلینتۆن بەربژاری دیمۆکراتەکان سەتی دوو لە دونالد ترامپ بەربژاری کۆماریخوازان وەپیشکەوتووە.
بەپێی ئەم ڕاپرسییە، هیلاری کلینتۆن سەتی 47 و دونالد ترامپ سەتی 45ی دەنگەکانیان بە خۆیان تەرخان داوە.
ئەم ڕاپرسییە هەروەها نیشان دەدات ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چوار بەربژار ئامادە ببن، هیلاری کلینتۆن بە سەتی چوار لە بەرامبەر دونالد ترامپ پێشکەوتووە.
لەبەر نێوبژیڤانی ڕاپرسیەکان، جیل ستین بەربژاری پارتی کەسک سەتی چوار و گەری جانسون بەربژاری پارتی لیبرتارین سەتی حەوتی دەنگەکان بە خۆیان تەرخان دەدەن.
لە دەنگەکانی ئەلەکترال کالجیش کلینتۆن هەروا سی و شەش دەنگ لەبەرەوەی ترامپە.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی نوامبەری ساڵی 2016 بەڕێوە دەچێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:١٧
News ID: 783132
ئەنجامی ڕاپڕسیەکی نوێ نیشان دەدات مەودای بەربژاری پارتی دیمۆکرات و کۆماریخوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەم بووەتەوە.