٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٤
داوای یەکێتی ئوروپا بۆ هاتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ حەڵەبی سووریا

یەکێتی ئوروپا داوای لە هەموو لایەنەکانی شەڕ لە سووریا کرد، پێش نەگرن بە هاتووچۆی کاروانی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ حەڵەب وگواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەو ناوەندە پزشکیەکان.

بەپێی ڕاپۆری سکای نیوز ، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو کریستوس ستایلیانیدس کۆمیسێری یارمەتییە مرۆییەکان و بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئەو یەکێتییە لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای شاری حەڵەب لە سووریا، داوایان لەگشت لایەنەکانی شەڕ لەو وڵاتە کرد، پێش نەگرن بەهاتوچۆی کاروانی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو شارەو گواستنەوەی برینداران.

لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە دەسڕانەگەیشتنی خەڵکان و دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بە ماددە خۆراکییەکان و ئاوی خواردنەوە، جەخت کراوە لەسەر کەمبوونی ئیمکانات بۆ گواستنەوەی برینداران و پێویستی ئەوان بە دەواو دەرمان و نەخۆشخانە.

یەکێتی ئوروپا هەروەها ڕایگەیاندووە کە بۆ چارەسەریی بەشێک لەو پێداویستیانە، یارمەتییە مرۆییە خێراکان بریتی لە؛ کەرەستەی پزشکی، ئاو و خۆراک بەبڕی ٢٥ ملوێن یۆرۆ بۆشاری حەڵەب ئامادە دەکاو دەیانخاتە بەردەستیان.

هەوڵی یەکێتی ئوروپا و ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش ئەوە ئەنجام دەگرێ کە سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان لە ڕۆژانێ ڕابردوودا ئاڵقەی گەمارۆی خۆیان لەسەر تیرۆریستان لە شاری حەڵەب تەنگتر کردووەو حکومەتی سووریاو ڕووسیا چەندین جار ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژاواییان بەناردنی چەکەمەنی بۆ تیرۆریستان لەڕێی یارمەتییەکانی بەناو مرۆڤ دۆستانە تاوانبار کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310