بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن تی وی لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی ڕۆژی هەینیی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ناوچەی مەسودیەی پارێزگەی ئۆردوو ، شەش ئەندامی پەکەکە کوژران.
هێزی تورکیا لەم پەلامارە چەندین چەکی تاقمی پەکەکە و نارنجۆک و چەکەمەنیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەرداگرت.
شیاوی باسە کە ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردەکان لە تورکیا کە لە دیسەمبەری ساڵی 2012 دەستپێکرابوو، دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژوئیەی 2015 لەشاری پرسوچی ئەم وڵاتە، پێشی پێگیرا.
لەوکاتە بەدوا سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامار بۆسەر بنکەومەتەرێزی یەکتریان دەستپێکردووە.
دەوڵەتی ئەنقەرە ڕایگەیاندووە کە ئیدی چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی کوردەکان باسی لەسەر ناکرێت و پەکەکە لەبەر ئەم ڕووداوانە ئەم بەختەی خۆی لە دەست داوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٣٩
News ID: 782513
میدیاکانی تورکیا باسی تێکهەڵچوونی سەربازانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەندامانی پەکەکەیان کرد لە پارێزی ئوردوو" Ordu ".