٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٥٥
شەرمەزارکردنیی بەربڵاوی پەیامی سەرەخۆشی عەبباس بە هۆی مردنی شیمۆن پرێز

بەڕێکرانی پەیام بە بۆنەی مەرگی سەرۆکی پێشووی ڕەژیمی زایۆنی لەلایەن سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ، شالاوێک لە مەحکووم کردنەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ی بەدواوە بووە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وبەگێرانەوە لە ئەلعالەم . مەحموود عەبباس  سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕیوە بەری فەلەستین دۆینی (چوار شەممە) بە بەڕێکردنیی پەیامێک بۆ بنەماڵەی شیمۆن پرێز سەرۆکی پێشووی ڕەژیمی زایۆنی ، مەرگی ئەوی سەرەخۆشیکرد .

 دەکارهێنەرانی تۆەرە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی تووندیان بەرامبەر ئەو کردە ناشایستەی مەحموود عەبباس بووە و شەرمەزاریان کرد .  بەشێکی زۆری ئەوان دەستیان داوەتە وەبیرهێنانەوەی دەستدرێژیەکان و تاوانکارییەکانی شیمۆن پرێز ، بەتایبەت کوشتاری خەڵکی شارۆچکەی قانا لە لوبنان لە ساڵی ١٩٩٦ و کوشتاری خەڵکی غەززە ودەستدرێژی سێ لایەنە بۆ سەر میسر لە ساڵی 1956 دا.

 ئەوە لەحالێکدایە کە بزوتنەوەی خۆڕاگری فەلەستینی حەماس ، ڕۆژی چوار شەممە ، لە کاردانەوە بە مەرگی شیمۆن پرێز ،سەرۆکی پێشووی ڕەژیمی زایۆنیی وەک تاوانکار زانیوە .

 سامی ئەبوو زەهری ، وتە بێژی حەماس بە هەواڵدەری فەرەنسە ی وت : شیمۆن پرێز یەکی لە دوایین بناغە دانەرانی داگیر کاری ئیسرائیل بووە . مەرگی ئەو کۆتایی قوناغیک لە مێژووی داگیر کاری ئیسرائیلە  شیمۆن پریز سەرۆکی پێشووی ڕەژیمی زایۆنی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە لە تەمەنی ٩٣ ساڵان دا مرد .

ئەو لەم بەینە تووشی جەڵتە وخۆێنڕیژی مێشک بوو . پریز لە دووحەوتە لەمەو بەر بە هۆی خۆینڕێژی مێشک لە نەخۆشخانەی تل هوشومیر خەویندرابوو ، بەڵام هەوڵی پزیشکان ئاکامی نەبوو و ئەو دوای تەمەنیک تاوانکاریی و کووشتاری فەلەستینییەکان مرد و چووه لای ئاریل شارۆنی تاوانکار .....

کۆتایی کورتە نامە/310