٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٣٨
بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نەبیسان لە مەهاباد

ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نەبیسان لە مەهاباد، هەڵکەوتوو لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : یەکەم جار ڕۆژی پێنجشەممە ناوەندی نەبیسانی مەهاباد میوانداری ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی نەبیسان بوو.
"بەهمەن عەبدوڵی" بەرپرسی ناوەندی نەبیسانی مەهاباد لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: لە سەرجەم پتر لە ٣٠٠ نەبیس لە مەهاباد، ١٢٠ نەبیس ئەندامی ناوەندی نەبیسانی مەهابادن.
بە پێی ئەم راپۆرتە؛ لە کۆتایی ئەم ڕێ و ڕەسمەدا ڕێزگیردرا لە ٣ ژن و مێردی نەبیس کە ئەمدواییە پێکەوە زەماوەندیان کردووە.
درووشمی ئەمساڵی هەفتەی جیهانیی نەبیسان " من یەکسانم" بە مانای ئەوەیە کە کەسانی نەبیسیش هەروەک کەسانی ئاسایی دەبێ دەرفەتی خوێندن، کار و پیشە و ژیانی ئاساییان هەبێ.
٢٣ تا ٢٩ی سێپتەمبەر (دووەم تا هەشتەمی ڕەزبەر) بە هەفتەی جیهانیی نەبیسان ناودێڕ کراوە.....

کۆتایی کورتە نامە/310