٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٧
موگرینی: بەرزبوونەوەی هاوکارییە سەربازییەکان لە ئەوروپا دژایەتی لەگەڵ ناتۆ نییە

رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەرگری کرد لە پلانی زیاد کردنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ یەکتری و ئەوەشی بە دژایەتی لەگەڵ ناتۆ نەزانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوارشەممەی یۆرۆ نیوز فدریکا موگرینی رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی جڤینی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی  یەکێتی ئەوروپا  لە براتیسلاوا وتی، خەریکی بەهێزکردنی ئاستی بەرەوانی خۆمانین لە نێو یەکێتی ئەوروپا دا ئەوەش دژایەتی نییە لەگەڵ هاوکارییەکانمان لە ناتۆ و بە نیازی رکابەریش لەگەڵ ناتۆدا نین.لە ڕاستی دا ئەو کارە دەبێتە هۆی پتەوبوونی هاوکارییە هاوبەشەکان.

بریتانیا دژبەری سەرەکی پێک هاتنی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپایە.میشێل فاڵۆن وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لەم بوارە دا وتی: بەردەوام دەبین لە سەر دژایەتیمان لەگەڵ پێکهاتنی سوپایەکی یەکگرتووی ئەرووپا چونکە ئەو بیرۆکەیە زەبر لە ناتۆ دەدات و لاوازی دەکا و ناتۆش دەبێ وەک بنەما و کۆڵەکەی سەرەکی هێزی بەرگریی ئیمە بمێنێتەوە.

جڤینی وەزیرانی بەرگریی ئەوروپا لە براتیسلاوای پێتەختی سلۆڤاکی لە حاڵێک دا کۆتایی پێ هات کە هەروا ناکۆکییەکی زۆر سەبارەت بە پلانی زێدەکردنی هاوکاریی هاوبەش لە ئارا دایە.....

کۆتایی کورتە نامە/310