٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٤٠
سەرگیری و بەرگیری چە ند بەشێک لە ناوەندی حەڵەب لە لایەن سوپای سووریا وە

هێزەکانی سوپای سووریا بەشگەلێکی ناوەندی شاری حەڵەبیان لە کۆنترۆڵی تیرۆریستان هێنایەدەر و بەدەستیانەوە گرت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی حکومەتیی سووریا، بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، هێزە سەربازییەکانی سووریا دوێنێ سێ شەممە کۆنترۆڵی بەشگەلێکی ناوەندی شاری حەڵەبیان گرتەدەست کە پێشتر لەدەست نەیارانی چەکدار و تیرۆریستاندا بوو.

سوپای سووریا ناوچەی فەرافرە لە نزیک قەڵای بەناوبانگی حەڵەبیان گرتەوەو شەڕ بۆ کۆنترۆڵی بەتەواوەتی بەشی ناوەندیی شاری حەڵەب بەردەوامە.

سوپای سووریا دوێنێ سێ شەممە هەڵمەتی زەوینی خۆی بۆسەر حەڵەب لەچوار میحوەرەوە دەس پێ کردو لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا ، مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە حەڵەبیان بۆردومان کرد.

بە ڕێککەوتنی ئەمریکاو ڕووسیا، لەم دواییەدا ئاگربڕی کاتی لە سووریا دەس پێ بوو، بەڵام بەردەوام نەبوو و گەڕەکە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شایەتی قورسترین هێرش و هەڵمەتی سەربازی بوون.

حەڵەب، گەورەترین شاری سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە لەساڵی٢٠١٣وە کە تیرۆریستان چەند گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارەیان داگیرکرد، یەکێک لە ناوەندە گرینگەکانی شەڕی هێزەکانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستاندا بووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310