٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٥٩
شۆینهاتەکانی مسۆگەر بوونی گۆرینی باڵوێزی عەرەبستان لە ئێراق

وەزیری دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند باڵوێزی ئێستای عەرەبستان لە بەغدا بەم زووانە دەگۆڕدرێت .

ئیبراهیم جەعفەری ، وەزیری دەرەوەی ئێراق  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلعیراقیە ووتی ، ڕیاز باڵوێزێکی نوێ بە جێی سامر سەبهان ،باڵویزی ئێستای عەرەبستان لە ئێراق ، بەڕێدەکاتە بەغدا .

ئەلجەعفەری ووتی سامر سەبهان وەک بەشێک لە مێژووی لێهاتووە وئێراق پێشوازی دەکات لە هەر باڵوێزێکی نوێ و چاوەڕوانی لە باڵوێزی نوێ  دەکات هەڵەکانی سامر سەبهان دووپات نەکاتەوە .

بەر لە وە وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لەنامەیەکدا بە عەرەبستان ڕایگەیاندبوو ئەلسەبهان نەک تەنیا یاساکانی دیبلۆماتیک لەبەر چاو ناگرێت ، بەڵکوو خۆی لەکارو باری نێوخۆی ئێراقیش وەرئەدات کەئەم کردەوەیە جێ پەسەندی دەوڵەت وگەلی ئێراق نییە .ژمارێکی زۆری کەسایەتییەکان و پارتە ئێراقییەکان یش وێڕای ڕەخنە گرتن لە خووەردانەکانی "سامر سەبهان" لە کارو باری ناوخۆ وسەربازی ئەو وڵاتە ، خوازیاری دەرکردنی ئەو لە وڵاتەکەیان بوون.

شایانی باسە فەرمانبەریەتی "باڵوێز" لەهەر وڵاتێک ، هەوڵدانە بۆ چالاکی لە ڕێبازی قازانجە هاوبەشەکان وپەرەی هاوکارییەکان بەڵام کارنامەی سامر سەبهان لە ئێراق ،بۆ بەرەڤانی کردن نابێت و ئەو بەجێ چالاکی دیبلۆماتیک ، هەڵوێستی سیاسی دوژمنکارانەی پێو شۆینگرتووە و بەدوور لە بەرژەوەندیی نیشتمانی ئێراق هەنگاو هەڵدەگرێت . کرانەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێراق دوای ٢٥ ساڵ و دەسپیکرانی چالاکی سامر ئەلسەبهان لە ئێراق لە ٣٠ دیسەمبەری ٢٠١٥ ەوە تابەئێستا ، ئاوا کە بیریان لێ دەکردەوە لە ڕەوتی قازانجەکانی خەڵکی ئێراق نەبووە وڕق وتوورە بوونی خەڵکی ئێراقی بە دواوە بووە .

باڵوێزی عەرەبستان لە ئێراق پرۆپاگاندەی بەربڵاوی دژی "هیزە جەماوەرییەکان" ی ئەو وڵاتە بە دواوە بووە وبە درۆ ودەلەسەکان و تاوانپاڵدانەکان وێڕای بە پێچەوانە نیشان دانی ڕاستیەکان وچەواشەکاری لە حەنای ڕووداوەکان بە تەمای لاوازکردنەوەی جێگەی هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق وهەروەها پیلان نانەوە لە ئێراق لە ڕەوتی لەناوبردنی تەکوزیی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە .

ئێراقییەکان ، باڵوێزی عەرەبستان لە بەغدا وەکوو پێوەندی دەری عەرەبستان لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش دەزانن . ئەوە لە حالێکدایە کە میدیاکانی عەرەبستانی سەعوودی لە مانگەکانی ئەمدوایە لەبارەی چالاکییەکانی ڕمۆزنانەی ئالی سەعوود لەمەر ناساندنی سەرتیپ عەبدولعەزیز خالێد ئەلشمروخی ئەلشەمری ، راوێژکاری سەربازیی عەرەبستان لە ئەڵمانیا وەکوو نوێنەری بەدەستەڵاتی عەرەبستان لە ئێراق باسیان کردووە .

ئەوە لەحالێکدایە کە سامرسەبهان یش بەر لەوە ڕاوێژکاری سەربازیی باڵوێزخانەی عەرەبستان بووە لە لوبنان دا . پێشینەی سەربازی باڵوێزانی پێشنیاری کراوی عەرەبستان لە ئێراق نیشان ئەدات کە دەوڵەتی ڕیاز بۆ ئێراق ،بەرنامەگەلی تایبەتی هەیە و دەوڵەتی سەعوودی پێداگرە لە سەرناردنی باڵوێزانیی خاوەن پێشینەی سەربازی بۆ بەغدا .

ئەلسەبهان فەرمانبەریەتی سەرەکیی ، پشتگریی لە نەیارانی دەوڵەتی یاسایی ئێراق ، دنە دانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ،دژی دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە ، دزە وکنە لە نێوان عەشیرەکانی ئەهلی سۆننە و دنەدانیان دژی دەوڵەتی ئێراق و پشتگریی کردن لە داعس بووە لە ئێراق دا .

هەر بۆیە دەوڵەتی ئێراق خوازیاری کۆتایی دان بە فەرمانبەریەتی ئەلسەبهان لە ئێراق دابوو .بەڵام شایەتیەکان باس لە وەدەکەن دەوڵەتی ڕیاز گەرەکیەتی ،بەناساندنی باڵوێزی نوێی لە ئێراق کە خاوەنی پێشینەی سەربازیی وئاسایشییە و سەپاندنی بە سەر  ئێراق ، نیشان بدات  جدییە بۆ کەمڵاندنی فەرمانبەریەتی ناتەواوی ئەلسەبهان لە ئێراق  .

بەم شێوە بە گۆڕینی باڵوێز هیچ گۆڕانێ لە سیاسەتەکانی خۆتێوەردەرانەی ڕیاز لە ئێراق دا بەدی ناکرێت .لە وەها ڕەوشیک دا بیرو ڕای گشتی ئێراق خوازیاری پێداچوونەوەی جدی دەوڵەتی ئێراق لە تەعاموڵ لەگەڵ عەرەبستان و لەپێشگرتنیی ڕی وشۆێنی جدی بەرامبەر خۆوەردانەکانیی عەرەبستان لە ئێراق دان....

کۆتایی کورتە نامە/310