٢٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٢٣
دانفۆرد: ئاڵ و وێڕی زانیاریی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا کارێکی ئاوەزمەندانە نییە

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی: ئاڵ و وێری زانیاریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە سووریا کارێکی ئاوەزمەندانە نییە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :'' ژەنەراڵ "جۆزێف دانفۆرد" Joseph Dunford  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پرسیار و وەڵامی لێژنەی هێزە چەکدارەکانی سنای ئەم وڵاتە وتی: بێتوو واشینگتۆن و مۆسکۆ بڕیار بدەن لە سەر هاریکاری لە سووریا، ئەم بڕیارە لە چوارچێوی فەرمانبەرێتیی سەربازیدا نییە.
دانفۆرد بە ئاماژە بەوەی کە ئاڵ و وێری زانیاری لەگەڵ ڕووسیا ئایدیایەکی باش نییە وتیشی: دەسەڵاتی سەربازی، دەریایی و ئێلکترۆنیکیی ڕووسیا تەواو پەرەی سەندووە و هەروەها گەورەترین مەترسی بۆ ئەمریکا دێتە ئەژمار.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی: ڕووسەکان بەرپرسی وەبەر پەلامار کەوتنی کاروانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا دێنە ئەژمار.
ئەمدواییە کاروانی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی حەلەب وەبەر پەلامار کەوت و ١٨ لۆری لە ٣١ لۆریی ئەو کاروانە تیاچوون. لەم پەلامارەدا ٢٠ کەسیش گیانیان لە دەست دا.
ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تۆمەتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا و سووریا لەمەڕ پەلاماردانی کاروانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو لەبیر کردنی بۆردومانی بنکەکانی هێزە سەربازییەکانی سووریا لە لایەن هاوپەیمانیی ئەمریکاییەوەیە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممەی رابردوو بنکەی سوپای سووریا لە دەیرووزووریان دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٦٢ سەربازی سووریایی کوژران و پتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون....

کۆتایی کورتە نامە/310