بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئیتجاهی عێراقی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە لە جڤینی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: بۆ گەمارۆدانی تیرۆریزم و خاشەبڕکڕدنی سەرچاوە هزری و داراییەکانی و لە نێوبردنی شوێنەکانی ڕاکێشانی تیرۆریست هاوکاری شێلگیری جیهانی پێ پێویستە.
حەیدەر عەبادی جەختیشی کرد: داعش بەر لەوەی کە دوژمنی خەڵکانی دیکە بێ دوژمنی قەستە سەری موسڵمانانە. سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: داعش لە فەڕانسا،بلژیک،ئاڵمان،ئەمریکا،ڕوسیا و وڵاتانی دیکە خەڵکی سڤیل دەکوژێ و دەتۆقێنێ ، کە وابێ شەڕ لەگەڵ تیرۆریسم بە ئامانجی سەرکەوتنی یەکجاری تەنیا پێویستی بە هاوکاری جیهانییە.
عەبادی هەروەها وتیشی: داعش کە بە درۆ ڕایدەگەیێنێ بەرگری لە سوننەکان دەکا وتی داعش شێعە و سوننە و کریستیان و ئێزدی و عەڕەب و کورد و تورکمان و شەبەک بە بێ جیاوازی سەر دەبڕێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی پایەبەرزی شێعەکانی ئەو وڵاتە هەنگاوێکی گرنگ بوو لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش.
عەبادی هەروەها داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد زیاتر پشتی ئاوارە عێراقییەکان بگرن و داواش لە تورکیا بکەن هێزەکانی خۆی لە باکوری عێراق بباتە دەر.