حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لەو پەیامەدا وێڕای بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرگری پیرۆز و ڕێزگرتن لە شەهیدان و گیانبەختکارانی ئەو گۆڕەپانە فەرموویان سەلامی خودا بۆ شەهیدان کە ژیان و مەرگیان مایەی بەرز بوونەوەی کۆمەڵگای ئیسلامییە .
لە دەقی ئەو پەیامەدا کە هاوکات لە گەڵ ڕێ و ڕەسمی گوڵاو پژاندن و گوڵباران کردنی گڵکوی شەهیدان لە سەرانسەری ئێران خوێندراوەیە هاتووە : سوپاس بۆ خودا کە لە سەردەمی ئێمە دا واتای بەرزی شەهادەتی بە ئێمە نیشان دا و دڵەکانی پاک و ڕوونی هۆگری کرد .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو پەیامەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە شەهیدان و گیانبەختکارانی سەردەمی بەرگری پیرۆز ئێستاکە کەشی ژیانی خەڵکی ئێرانیان بە مەعنەویەتی خۆیان ڕوون کردووەتەوە وتیشیان چاوە بیناکان و دڵە بێدارەکان لەو کەشە قازانج دەبەن و پاشەکەوتی مەعنەوی کە گیان مایەی چوون بەرەو ژیاری پێشکەوتووی ئیسلامییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ و ڕۆح بە ژیان ئەدا ....
کۆتایی کورتە نامە/310