بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلمەسیرەی یەمەن ، فڕۆکە عەرەبستانییەکان لە شەوی ڕابردوو تا بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە ) سەنعای پێتەخت ، شارەکانی عێمران ، سەحار ، ئەلسەفرا ، وناوچە جۆر بەجۆرەکانیی پارێزگای سەعدە لە باکووری ئەو وڵاتەیان بۆمباران کردووە .
دەستدرێژکارانیی عەرەبستانی ئۆردوگای ئەلجمهوری لە شاری سەعدە ، فڕۆکەخانەی ئەلحەدیدە و ئۆردوگای ناوەندی پارێزگای ئەلحەدیدە و ناوچە جۆر بە جۆرەکانی شاری تەعیز یان لە باشووریش چەند جار داوەتە بەرپەلاماری ئاسمانی .
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری یەمەن بە بڵاوکردنیی وێنە و ڕەسمگەلێک ڕایگەیاند ، هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لە چوار چێوەی بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامیی دەستدرێژکاران ، بەرەنگاری پەلاماری نوێی سەعوودیەکان بوون بۆ سەر ناوچەی شەرواح لە پارێزگای مەریب .
هێزەکانیی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەم تێکەڵچوونانە توانیان زەرەرو زیانی زۆر لە بەکڕیگیراوانیی سەعوودی بدەن . هێزە یەمەنییەکان هەروەها لە سەر ئامادە بوونی تۆکمەو تەواوی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامیی دەستدرێژکارانی سەعوودی تاگەییشتن بە سەرکەوتنی یەکجاریی و وەدەر نانی دەستدرێژکاران لە وڵات جەختیان کرد .
یەمەن لە یەک ساڵ و نێوی ڕابردوو تابە ئێستا کەوتۆتە بەرپەڵاماریی ئاسمانیی و زەوینیی عەرەبستان و بەکرێگیراوانی کە بە هۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و ، هەزاران کەسیش بریندار بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310