دەوڵەتی ئێراق گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شاری فەلووجەی بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان دەسپێکرد. دوێنێ شەممە بیست وحەوتی خەرمانان 500 بنەماڵەی ئاوارەی ئێراقی گەڕانەوە بۆ سەر سەرماڵ و حاڵی خۆیان لە شاری فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار . بەڵگەو پێناسەکانی ئەو بنەماڵانە بەرلە چوونیان بو ناو شاری فەلووجە لە لاێەن هێزە ئاسایشیەکانی ئێراقەوە تاوتوێ دەکرێت.
هێزەکانی سوپای ئێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا بە پاکتاو کردنی ماڵەکانی شاری فەلووجە لە بۆمب و داوی تەقینەوەیی ، بواریان بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ ئەو شارە خۆش کردووە . سەربازانی ئێراقی پۆشپەڕی ئەمساڵ توانیان شاری فەلووجە دوای زیاتر لە دوو ساڵ داگیرکرانی لە لایەن داعشەوە ، لە ئەندامانی ئەو تاقمە تێرۆریستیە پاکتاو کەنەوە .
ئێستاکە بەشێکی بەربڵاوی پارێزگای ئەنبار بۆ وێنە ناوەندی ئەو شارە واتە ڕۆمادی و شاری فەلووجە لە کونتڕۆڵی هێزەکانی سوپای ئێراق دایە و تێرۆریستانی داعشی تەنیا لە ناوچەگەلێکی بەرتەسکی ئەو پارێزگا گەورەیەی ئێراق دا ماونەتەوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
دەوڵەتی ئێراق گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شاری فەلووجەی بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان دەسپێکرد.
دوێنێ شەممە بیست وحەوتی خەرمانان 500 بنەماڵەی ئاوارەی ئێراقی گەڕانەوە بۆ سەر سەرماڵ و حاڵی خۆیان لە شاری فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار . بەڵگەو پێناسەکانی ئەو بنەماڵانە بەرلە چوونیان بو ناو شاری فەلووجە لە لاێەن هێزە ئاسایشیەکانی ئێراقەوە تاوتوێ دەکرێت.