بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی مەسیرە، حەمزە حوسی، ئەندامی لیژنەی نیشتیمانیی یەمەن بە ئاماژەدان بە لەمپەردانانی سەعودییەکان لە جێ بەجێ کردنی وتووێژەکانی ئاشتی و پێشگیری کردن لە ئامادەبوونی لیژنەی نیشتیمانیی یەمەن لەم وتووێژانەدا وتیشی: عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی خوازیاری چارەسەرکرانی ئاشتیانەی قەیرانی یەمەن نین.
ئەندامی لیژنەی نیشتیمانیی یەمەن سەبارەت بە پێشنیاری ئاگربەسی هەمیشەیی لە لایەن ئەمریکا لە یەمەنیش وتی : عەرەبستان دەبێ پەلامار بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بوەستێنێ تا ئاگربەس دابمەزرێ.
حوسی وتیشی : لیژنەی نیشتیمانیی بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی بو چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن بەمەرجێک دەگەڕێتەوە بۆسەر مێزی وتووێژەکان کە ئەم وتووێژانە لە ژێرچاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا ئەنجام بگرێت.
حوسی هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی کاریگەر و ئەرێنیی ڕوسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن بە تایبەتی لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی : یەمەنییەکان داوای هەوڵی چالاکتری ڕوسیا لە چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن لە ڕێگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەدەن.
هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن لەحاڵێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودی هەروا ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بوردومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ئەمڕۆ شەممەش ناوچەکانی حەزەر و سێ گۆشەی عاسم لە پارێزگەی حەجە لە ڕۆژاوای یەمەنیان بوردومان کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٠٦
News ID: 779616
ئەندامێکی لیژنەی نیشتمانیی یەمەن وتی : عەرەبستان لە وتووێژەکانی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی یەمەن، کارشکێنی دەکات.