ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین رایگەیاند کە ئیدارەی ناوچەکانی داگیرکراوی فەلەستین بودجەی دامەزرانی تونەیلی گەورەی نێوان عەینی سەلوان و مزگەوتی ئەقسا لەشاری داگیرکراوی قودس و دانانی شاری یەهودی گەشتیار لە ژێر ئەم مزگەوتەی پەسەند کرد .
پێوەندی ئیسرائیل و تاوانکارییەکانی مافی مرۆڤ لەیەک جیانەکراوەن چونکو بنەمای ئەم ڕژێمە ساختەیە .
ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دایە بەڵام ناوچەیەک کە کابینەی ئیسرائیل لەوێ دا حاکمە، داگیرکراوە.
هەروەها بەشێکی زۆر لە خەڵکێک کە کابینەی ئیسرائیل زاڵە بەسەریان دا خاوەنی شوناسی ناوچەی ئیسرائیلی نین بەڵکوو ماک و شوناسی ئایینی جوویان هەیە.
بەشێکی سەرنج ڕاکێشی جووەکانی دانیشتوی ناوچەکانی داگیرکراو بە کۆچکردن لە وڵاتانی دیکە و بە هیوای بێ بنەما کە کاربەدەستانی زایۆنیستی داویانە، گەیشتوونەتە ناوچەکانی داگیرکراو.
لەڕاستی دا لە فاکتەرەکانی چواریانەی سەرزەوین، خەڵک، دەوڵەت و سەروەری کە بۆ پێکهێنانی وڵاتێک پێویستە، ئیسرائیل دوو فەکتەری گرینکی سەرزەوین و خەڵکی نییە . بنەمای تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دوو فەکتەری نیشتمانی و خەڵک .
کابینەی ئیسرائیل بە شارۆچکەسازی و دانانی شاری جوونشین بە نیازە کە بە داگیرکاری ، گرفتی نەبوونی ناوچە چارەسەربکات و هەروا بواری کۆچکردنی جووەکانی وڵاتانی تر و وەستانی کۆچکردنی بە پێچەوانە، خۆش بکات.
لەم ڕووەوە سەرباری ڕەخنەی بەربڵاوی دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و ڕەخنەی هەندێ وڵات و کەسایەتی سیاسی هەروا شارۆچکەسازی درێژە پێ دەدات.
هەرلەم پێناوەدا تاقمی مافی مرۆڤی ناسراو بە ئاشتی ئێستا، ڕۆژی چواردەی سپتەمبەری دووهەزارو شازدە ڕایگەیاند : ئیسرائیل لە نیوەی یەکەمی ساڵی دووهەزارو شازدە ، چێکردنی هەزار و 195 یەکەی نیشتەجێ بوونیان دەست پێکردووە کە لە چاو شەش مانگی دووهەمی ساڵی دووهەزاروپازدە سەتی چل پەرەی سەندووە .
ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها وتیشی کە تەل ئەبیب لە دەستپێکی ئەمساڵی زایینی مۆڵەتی چێکردنی دووهەزار و 623 یەکەی نیشتەجێ بوونی دیکەی لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون دەرکردووە .
ئیسرائیل لە ساڵی 1967ەوە تائێستا زۆرتر لە 230 شارۆچکەی لە ناوچەداگیرکراوەکان چێکردووە کە زۆرتر لە نیو ملوێن کەس لەم شارۆچکەگەلە دەژین .
سەرباری ئەوەی ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی شارۆچکەسازی ئیسرائیل پەرەی سەندووە، بەڵام ئەم ڕەخنەگەلە لەبەر داکۆکی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئەنجامێکی لێ نەکەوتوەتەوە .
هەرلەم پێناوەدا ئەمریکا ڕۆژی چواردەی سپتەمبەری ساڵی دووهەزارو شازدە گەورەترین گرێبەستی سەربازی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل گرێ دا .
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ئیسرائیل بۆ ماوەی دە ساڵ لە ساڵی دووهەزار و هەژدە بەوڵاوە لەساڵ دا سێ میلیار و هەشتسەد ملوێن دولار و سەرجەم سی و هەشت میلیار دولار یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرێ لەحاڵێکدا کە تائێستا ئەمریکا لە ساڵ دا سێ میلیار و سەد ملوێن دولار یارمەتی سەربازی بە ئیسرائیل دەدا.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ، سوپای ئیسرائیل بە بومبی هێشوویی، ڕادارەکانی پێشکەوتە، فڕۆکەی چەشنی ئا چل و شەش ، کە لە تەیارکردنی ئاسمانیی فڕۆکەکانی جەنگی کەڵکی لێ وەردەگیرا و فڕۆکەکانی ئێف سی و پێنج کە ئەمریکا تائێستا نەیخستوەتە بەردەستی هیچ وڵاتێک، تەیار دەکرێت.
دوای ئەم ڕێککەوتنە بنیامین نتاانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێڕای مێژوویی و بێ وێنە وەسف کردنی ئەم ڕێککەوتنە ڕێزی لە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا گرت و ئیدیعای کرد کە ئەم ڕێککەوتنە بێ وێنەیە، سەرتر بوونی ستراتژیکی سەربازی ئیسرائیل لە ماوەی دە ساڵی داهاتوو دەپارێزێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٣٩
News ID: 779430
ئیسرائیل بە داکۆکی و پاڵپشتی ئەمریکاو بەبێ سەرنج دان بە ڕەخنەگرتنی بەربڵاوی نێودەوڵەتی هەروا دڕندەکاریەکانی خۆی لە ناوچەداگیرکراوەکان بەردەوام دەکا .