به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەشار جەعفەری نوینەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخرای نەتەوەکان و سەرۆکی وەڤدی سوریا لە کۆبوونەوەی وەزیران و سەرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە ڤینیزوئێلا رۆژی پێنج شەم لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و هاوکاری دوو لایانە وتووێژیان کرد .
هەر وەها "ری یونک هو" وەزیری دەرەوەی کوریای باکوور لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەل زەریف دیداری کرد ولە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوو لایانە و هەروەها بابەتەکانی بەر باسی ، کۆبوونەوەی ئێستای سەرانی بێ لایەنەکان وتووێژیان کرد .
خاتوو " مەشیرا خەتاب" بەربژاری میسری بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوە بەرایەتی گشتی ڕێکخراوی زانستی - فەرهەنگی و فێرکاری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ) یش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان وتووێژی کرد .
محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی کۆبوونەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان دۆێشەو شەی پێنج شەمم وەکوو یەکەم ووتار دەری کۆبوونەوەکە کە بە ئامادە بوونی وەزیرانی ئەندام لە ڤینێزوئێلا دا بەڕێوە دەچێ ووتی : لەم بارودۆخە ئەستەمە دان بە خۆداگرتن و پێبەند بوون بە مافەکان - یاساکان وداب ونەریتەکان و بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوەیەکی پێویستە .
بڕیارە "حەسەن رۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یش رۆژی هەینی سەردانی ڤینیزوئێلا بکات تا بە ئامادە بوون و ووتار دان لە کۆبوونەوەی حەڤدەهەمی دانیشتنی سەرانی بێ لایەنەکان ، سەرۆکایەتی دەورەیی ئەم بزوتنەوەیە بداتە دەست " نیکۆلاس مادورو" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ....
کۆتایی کورتە نامە/310