به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لەگەڵ بوریس جانسون، هاوتای بەریتانی خۆی لە لەندەن دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچە بەتایبەتی هەماهەنگی بۆ شەڕ بەدژی داعش لەگەڵی باس و وتووێژی کرد .
جەعفەری و جانسون لەسەر پێویستی پێکهاتنی دادگەیەتی تایبەت بۆ سزادانی تیرۆریستانی داعش و لایەنگرانیان پێداگرییان کرد .
دوو لایەن هەروەها لەسەر پێویستی خرانەبەرباسی ڕەشنووسی بریارنامەی پێکهێنانی دادگەی تایبەتی سزادانی داعش لە کوبوونەوەکانی کوگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگریان کرد.
جەعفەری پێداگری کرد : دەبێ لایەنگرانی تیروریزم و ئەو کەسانەی فتوای تەکفیری دەردەن ڕاوەدووبنرێن.
ئێراق کەوتوەتە نێو شەڕی جیهانی بەدژی تیرۆریزم و لە هێڵی بەرایی شەڕ بۆ بەرگری لە خۆی و بە نوێنەرایەتی لە جیهان دایە.
جانسونیش لەسەر داکۆکی هەمیشەیی وڵاتەکەی لە ئێراق لە هەموو بوارەکان پێداگری کرد و وتی : ڕەشنووسی بریارنامەیەک کە لەلایەن بەریتانیا، ئێراق، بەلژیک و ئوروگوئە دەخرێتە بەرباس دەتوانێ پێش بە پەرەی تیرۆریزم و داکوکی وڵاتان لە تیروریستەکان بگرێ ...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٥٩
News ID: 779064
وەزیری دەرەوەی ئێراق لەمیانەی سەفەر بۆ لەندەن لەگەڵ هاوتای بەریتانیایەکەی خۆی چاوپێکەوتن و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان وتووێژی کرد.